رۆژنامه‌ى كه‌یهانى ئێرانى كه له عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى كۆمارى ئیسلامى نزیكه له وتارێكدا ره‌خنه له عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ى عێراق ده‌گرێ، له‌وه‌ى داواى كردووه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق بكات. رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، “ئه‌مه مایه‌پووچى سیاسییه”.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، چه‌ند رۆژێكه میدیاكانى سه‌ربه عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له عێراق كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران ده‌كه‌ن.
له‌وانه ئاژانسى میهر دوێنێ هه‌ینى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و كاره‌كانى له دژى میلیشیاكان به “كارى تێكده‌رانه” وه‌سف كردووه.
له‌وه‌یش زیاتر ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى كه‌یهانى ئێران كه ده‌گوترێ راسته‌وخۆ سه‌ربه عه‌لى خامنه‌ییه، له سه‌روتاردا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له عێراق، له‌سه‌رئه‌وه‌ى چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر داواى كردووه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكات.
وتاره‌كه له‌لایه‌ن حوسێن شه‌ریعه‌تمه‌دارى نووسراوه، كه سه‌رنووسه‌رى كه‌یهانه و هاوكات نوێنه‌رى خامنه‌ییه به‌سه‌ر رۆژنامه‌كه‌وه، شه‌ریعه‌تمه‌دارى نووسیویه‌تى، “داواكردنى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات كارى سیستانى نییه”.
دواتر رووى قسه‌كانى ئاراسته‌ى سیستانى ده‌كات و ده‌ڵێ،”هه‌ڵه‌ت كردووه كاتێك داوات له نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، كێشه نییه ئێستا بگه‌ڕێوه و ئه‌و هه‌ڵه‌یه راست بكه‌وه و بڵێ من وام نه‌گوتووه”.
شه‌ریعه‌تمه‌دارى له ره‌خنه‌كانى له سیستانى به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و داوایه‌ى سیستانى به “مایه‌پووچى سیاسى” وه‌سف ده‌كات.