سه‌ركرده‌یه‌كى شیعه له هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌ڵێ، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان كۆبووه‌ته‌وه و پێى راگه‌یاندوون، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ ئێوه ملكه‌چ بن.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌ب” له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات شیعه‌كان ده‌زانن، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له هه‌ڕه‌شه‌یه و بۆیه چه‌ندان شێوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر خۆیان نه‌هێڵن.
له‌وانه باسى كۆده‌تایه‌كى سه‌ربازى كردووه، كه گوایه نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح به نیازن به‌سه‌ر حكوومه‌تى كازمى بكه‌ن.
جگه له‌مه‌یش باسى له بژارده‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌ى كردووه له حكوومه‌ت له رێى په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانى شیعه گوتوویانه ئه‌مه به‌هۆى كورد و سوننه‌وه زه‌حمه‌ت ده‌بێ، چونكه ئه‌وان پاڵپشتى له مسته‌فا كازمى ده‌كه‌ن.
حامد مووسه‌وى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تحه ده‌ڵێ، پێكهاته‌ى شیعه ئێستا به ته‌واوى له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه و له‌رووى سیاسیشه‌وه به پلان ده‌كرێنه ئامانج.
دواتر باس له په‌یامێكى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، “به‌م دواییه به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان كۆبووه‌وه، پێى راگه‌یاندن ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ ئێوه ملكه‌چ بن”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى شیعه له هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌شڵێ، لایه‌نه شیعه‌كان دان به كه‌موكورییه سیاسییه‌كان ده‌نێن به‌ڵام ئه‌وان به ته‌نیا له ده‌سه‌ڵات نیین.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى ته‌واوى راپۆرته‌كه:
سه‌رچاوه / العرب