شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق دواكه‌وتووه و تا ئێستا حكوومه‌تى عێراق روونكردنه‌وه‌ى نه‌داوه، په‌رله‌مانتارانیش لێدوانى جیاواز له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌ده‌ن، په‌رله‌مانتارێكیش به نوچه ده‌ڵێ، عێراق پاره‌ى نه‌ماوه تا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى بدات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرا رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو 24 ئه‌یلوول مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق دابه‌ش بكرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش 320 ملیاره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه بكرێت، كه‌چى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراقیش نه‌درا و له‌سه‌ر ئه‌م دواكه‌وتنه‌یش زانیارى جیاواز و هاودژ بڵاو ده‌كرێته‌وه.
هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن حكوومه‌تى عێراق پاره‌ى نییه و هه‌ندێكى تریش له نموونه‌ى ئه‌حمه‌د سه‌فار كه ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانه، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتوویه‌تى، دواكه‌وتنه‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ندى به لایه‌نى ته‌كنیكییه‌وه هه‌یه.
به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكى كورد كه ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه دووپاتى ده‌كاته‌وه عێراق پاره‌ى بۆ مووچه نییه و كێشه‌كه‌یش له‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه ناتوانێ قه‌رز بكات.
جه‌مال كۆچه‌ر له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، “حكوومه‌تى عێراق به‌نیاز بوو 37 تریلیۆن دینارى ناوخۆ و 15 ملیار دۆلارى ده‌ره‌كى قه‌رز بكات، به‌ڵام په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندى نه‌دا و ته‌نیا رێگه‌ى دا 15 تریلیۆنى ناوخۆ و 5 ملیار دۆلارى ده‌ره‌كى خه‌رج بكرێت”.
دواتر روونى ده‌كاته‌وه عێراق تا ئێستا قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كه‌ى نه‌كردووه و 15 تریلیۆنه‌كه‌یشى داوه‌ته مووچه بۆیه ئێستا پاره‌ى نییه.
جه‌مال كۆچه‌رى دووپاتى ده‌كاته‌وه كه عێراق به قه‌یرانێكى قوڕسى ئابوورى تێده‌په‌ڕێت.