شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
بڕیاره ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانى عێراق بۆ یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن كۆببێته‌وه، په‌رله‌مانتارێكى كورد ئاشكراى ده‌كات تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه، به‌ڵام پێشنیارێك هه‌یه كه ئه‌گه‌رى هه‌یه زۆرێك له‌لایه‌نه‌كان قبووڵى بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دانیشتنى په‌رله‌مان تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كرێ، كه‌چى تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به كوردیشه‌وه نییه.
سروه ونس په‌رله‌مانتارى كورد له لێدوانێكى بۆ نوچه گوتى، “دانیشتنەكان بەردەوامە لە نێوان فراكسیۆنه‌كانى پەرلەمان بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوون بە هیچ رێككەوتنێكی فەرمی”.
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى لایه‌نه كوردییه‌كانیش وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى ده‌كات، رێككه‌وتنێكى ئه‌وتۆ نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ئه‌وان له‌گه‌ڵ فره‌بازنه‌یى نیین.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى سروه گوتى، “زۆرترین قسە لەسەر ئەوەیە كە هەر بازنەیەك چوار كورسی بێت، ئەوەش تا ڕادەك گونجاوە و پێیان وایە بەم شێوە كێشەی كۆتای ژنانیش چارەسەردەكرێت كە 3 كورسی بۆ پیاو یەكیش بۆ ژن”.