له كاتێكدا ئاڵۆزییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا وئێران له عێراق، گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌كه‌ى بكات، فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ردانى تاران ده‌كات.
میدیاكانى عێراق و ئێران بڵاویان كردووه‌ته‌وه، فوئاد حوسێن ئه‌مڕۆ سه‌ردانى تاران ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێران كۆده‌بێته‌وه.
له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى و ئیرنا ئێرانى هاتووه، فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێران تاوتوێى فراوانكردنى په‌یوه‌ندى دووقۆڵى نێوان عێراق و ئێران ده‌كات.
هه‌رچه‌نده میدیاكان تا ئێستا باسییان نه‌كردووه، به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێت فوئاد حوسێن په‌یامێكى عێراق له‌باره‌ى دوایین رووداوه‌كان به ئێران بدات.
چونكه عێراق به‌هۆى له ململانێیه‌كانى ئه‌مریكا و میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران له سه‌ختترین بارودۆخدایه و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكا دوایین ده‌رفه‌تى به كازمى داوه بۆئه‌وه‌ى سنوورێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌ى میلیشیاكان دابنێ، بژارده‌یه‌كى تریش ئه‌وه‌یه باڵوێزخانه‌كه‌ى خۆى له عێراق ده‌كێشێته‌وه.