ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح هه‌وڵى كۆده‌تایه‌ك به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ى كازمى ده‌ده‌ن.
هه‌ر یه‌كه له ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه‌ى سعوودى و رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، باسیان له‌وه كردووه زانیارى هه‌واڵگریى هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نوورى مالیكى و هادى عامرى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان له رێگه‌ى میلیشیاكان وهۆزه‌كانى باشوورى عێراقه‌وه كۆده‌تایه‌كى چه‌كدارى به‌سه‌ر حكوومه‌تى كازمى بكه‌ن.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن پاڵنه‌رى ئه‌م هه‌وڵه ئه‌وه‌یه، شیعه‌كان پێیانوایه به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى حكوومه‌تى كازمى دروستى كردووه، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وان له هه‌ڕه‌شه‌دایه.
كه‌چى هه‌ردوو لا ئه‌مه به تۆمه‌ت ده‌زانن و له‌وانه عه‌دنان ئه‌سه‌دى سه‌ركرده له حزبى ده‌عوه‌ى شیعه، كه نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات گوتوویه‌تى، ئه‌مانه تۆمه‌تن و ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ حكوومه‌تى كازمى بخه‌ین، ئه‌وا له رێى ده‌ستوور و په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ین.