شلێر سه‌عید، نوچه نێت
ژنه په‌رله‌مانتارێكى كورد له عێراق باس له فره‌بازنه‌یى هه‌ڵبژاردن ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌مشێوه‌یه بكرێت ئه‌وا یه‌ك ژن به مافى خۆى ده‌رناچێ به ژنانى حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان پڕ ده‌كرێنه‌وه، كۆمسیۆنیش ده‌ڵێ هه‌ر چۆنێك بێت ده‌بێت 25% ژنان له په‌رله‌مان ته‌واو بكرێت.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا مشت‌ومڕ له‌سه‌ر بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامه، به‌ڵام هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانى ژن ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر فره‌بازنه‌یى بێت ئه‌وا یه‌ك ژن به مافى خۆى ده‌رناچێت.
له‌وانه سروه ونس ئه‌ندامى لیژنه‌ى ژنان له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه نێت، گوتى، ” ئه‌گه‌ر هەڵبژاردن فرەبازنە بێت پێموایە هیچ كاندیدێكی ژن دەرناچێت لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكان بەڵام هەر دەبێت ئەو 25% تەواو بكرێت، له‌و كاته‌دا پشكی زیاتر بەر حیزبەكانی دەسەڵات دەكەوێت”.
كه‌چى له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت جومانه ئهلغهلاى گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، له لێدوانێكى بۆ نوچه نێت ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه، فره‌بازنه‌یى كاریگه‌ریى به‌سه‌ر كورسى ژنانه‌وه له په‌رله‌مان هه‌بێت، چونكه ده‌بێت كۆتایى ژن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به رێژه‌ى 25% دیار بكرێت.
ئێستا له‌م خووله‌ى په‌رله‌مانى عێراق 84 په‌رله‌مانتارى ژن هه‌یه