موقته‌دا سه‌دڕى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دڕ و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون له په‌یامێكدا كه له تویته‌ر بڵاوى كردووه‌ته‌وه و به توندى ره‌خنه له میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌گرێ و ده‌ڵێ ئه‌و كاره‌ى به‌شێك له ئێوه ده‌یكات بۆ لاوازكردنى عێراق و گه‌له‌كه‌یه‌تى.
موقته‌دا سه‌دڕ له تویته‌كه‌ى كه شه‌وى رابردوو بڵاوى كردووه‌ته‌وه، رووى قسه‌كانى له ته‌واوى لایه‌نه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات و ده‌ڵێ، “به‌شێك له ئێوه كارى رفاندن و تیرۆركردن ئه‌نجام ده‌دات”.
هه‌روه‌ها له تویته‌كه‌ى ده‌ڵێ، “بزانن ئه‌وه‌ى به‌شێك له ئێوه ئه‌نجامى ده‌دات، بۆ لاوازكردنى عێراق و گه‌ل و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یه‌تى”.
دواتر داوا له ته‌واوى لایه‌نه‌كانى حه‌شد ده‌كات هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و ئه‌و كارانه رابگرن، موقته‌دا سه‌دڕ ده‌ڵێ، “ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌س نییه كه له‌م كارانه رازى نه‌بن، به‌ڵكو ده‌بێـت كۆتایى به‌وه بهێنن عێراق ببێته مه‌یدانى ململانێیه‌كان، ئه‌گینا عێراقمان له ده‌ست ده‌چێ”.