ئه‌سعه‌د مورادى، تایبه‌ت به نوچه نێت
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، حكوومه‌ت دوو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به لێبڕینى 21% دابه‌شكردووه كه‌چى په‌رله‌مانى ئاگادار نه‌كردووه و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه له داهاتوو لیژنه‌كه‌یان پێشنیارى ده‌بێ.
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بۆ نوچه نێت ، گوتی، “حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو مووچەی رابردوو کە ٢١% لێبڕینی کردووە نەگەڕاوەتەوە بۆ پەرلەمان و بۆچوونی لیژنەی داراییشی وەرنەگرتووە، بۆیە وەک لیژنە لەگەڵ حکومەت لەو بارەیەوە، هیچ هاوئاهه‌نگییه‌كمان نییه”
سه‌باره‌ت به مووچه‌ى مانگى نیسان كه پێشبینى كراوه، هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌ش بكرێت، سه‌ركۆ ئازاد ده‌ڵێ،” 21% ده‌بڕدرێ به‌ڵام به سیسته‌مێكى نوێ”.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى په‌رله‌مانى كوردستانیش له‌سه‌ر پرسى بڕینى مووچه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێ، ” وەک لیژنەی دارایی چەند پێشنیارمان دەبێت لە داهاتوو بۆ حکومەتی دەخەینەڕوو”.