بانكى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییان به سه‌ندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى كردووه و ئه‌م رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌یى نیشان داوه، هاوكارى عێراق بكات له رووى ته‌كنیكه‌وه، به‌ڵام باسى قه‌رزى نه‌كردووه.
بانكى ناوه‌ندى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ مسته‌فا غالب پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى له‌رێى دیمانه‌ى ڤیدیۆییه‌وه په‌یوه‌ندى به سه‌ندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى كردووه، له‌گه‌ڵیان باسى چه‌ندان بابه‌تى دارایى كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه سه‌ندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌یى نیشان داوه، پاڵپشتى و راوێژ به حكوومه‌تى عێراق بدات و هاوئاهه‌نگى سیاسه‌تى دارایى و دراو بكات و پلانى دارایى بۆ دابڕێژێت.
به‌ڵام له راگه‌یه‌نراوه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بانكى ناوه‌ندى عێراق باسى قه‌رزه‌كه‌ى نه‌كردووه.
پێشتر ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌بوو عێراق پێنج ملیار دۆلار له ده‌ره‌وه قه‌رز بكات و به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه عێراق له‌م هه‌وڵه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بێ. ئامانجى قه‌رزه‌كه‌یش بۆ چاره‌سه‌ریى كورتهێنانى بودجه بوو.