كۆمەڵی ئیسلامی هەمان رێچكەی گۆڕان دەگرێتەبەر

0

kkكۆمەڵی ئیسلامی هەمان رێچكەی گۆڕان دەگرێتەبەر

نوچە: تایبەت

كۆمەڵی ئیسلامی دەیەوێت بەر لە ئەنجامدانی كۆنگرە هەمان رێچكەی بزووتنەوەی گۆڕان بگرێتەبەر و ئەندامانی سەركردایەتی پێشوەختە دیاری بكرێن، بەوەیش رێ‌ لە تەقینەوەی هەر كێشەیەك دەگرێت، كە لە ناو رێكخستنەكانی ئەو حیزبەدا درووست ببێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی نوچە، لیژنەی هۆشیاری گۆنگرەی سێهەمی كۆمەڵی ئیسلامی، هەستاون بە ئەنجامدانی راپرسییەك لە ناو رێكخستنەكانی حیزبەكەیاندا، ئەنجامی ئەو راپرسییەش بەشێوەیەك بووە، كە زۆرینەی ئەندامانی كۆمەڵی ئیسلامی، لەگەڵ ئەوە بوون، كە بەر لە ئەنجامدانی كۆنگرە خەڵكی دەڤەرەكان خۆیان بەرپرسی مەڵبەندەكان دیاری بكەن و بەرپرسی مەڵبەندەكانیش راستەوخۆ ببنە ئەندامی سەركردایەتی، كە ئەوەیش هەمان رێچكەی بزووتنەوەی گۆڕانە.
چاودێرێكی سیاسی پێیوایە، كۆمەڵی ئیسلامی لە ژێر كاریگەری بزووتنەوەی گۆڕاندا كار دەكات و دەیەوێت لاسایی هەمان ئەو حیزبە بكاتەوە، لە چۆنێتی ئیدارەدانی حیزب و رێكخستنەكەیدا.
ئەو چاودێرە سیاسییە چەند نموونەیەكی هێنایەوە و وتی “بزووتنەوەی گۆڕان لە سەرەتای درووستبوونیانەوە ویستیان ئاڵاكەیان پرتەقاڵی بێت، بەڵام بەهۆی رێپێنەدانی كۆمسیۆنەوە نەیانتوانی ئەو رەنگە بكەنە ئاڵای خۆیان، دوایی كۆمەڵی ئیسلامی رەنگەكەی بۆ خۆی هەڵبژارد، هەروەها ئێستایش ئەوەتا دەیانەوێت بە هەمان رێگای بزووتنەوەی گۆڕاندا بڕۆن و لە بەستنی كۆنگرەدا لاسایی گۆڕان بكەنەوە”، هەروەك وتیشی “دیاری كردنی ئەندامانی سەركردایەتی بەر لە ئەنجامدانی كۆنگرە، خۆ دزینەوەیە لە كێشە ناوخۆییەكان و بەرگرتنە بەر تەقینەوەی هەر كێشەیەك كە لە ناو رێكخستنەكانی ئەو حیزبەدا هەبێت”، ئەو چاودێرە وتیشی “پێدەچێت بەر لە كۆنگرە ئەمیریش دیاری بكەن”.
بڕیارە رۆژی (15/9/2014) كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامی ببەسترێت، بەڵام هێشتا شوێنەكەی دیاری نەكراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com