شلێر سەعید ، تایبەت نوچە نێت
به ئامانجى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له ده‌ست كورد ده‌ربهێنێ، له هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور شیعه پێشنیارى كردووه سیسته‌مى ده‌سه‌ڵاتى عێراق ببێت به سه‌رۆكایه‌تى، په‌رله‌مانتارێكى كوردیش ده‌ڵێ ئه‌مه له به‌رژوه‌ندى كورد نییه و سه‌رناگرێ.
ئه‌ندامانى لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور له په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایان كردووه، یه‌كێك له‌و پێشنیارانه‌ى بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور كراوه، ئه‌وه‌یه سیسته‌مى ده‌سه‌ڵات له عێراق له په‌رله‌مانییه‌وه بكرێت به سه‌رۆكایه‌تى.
چاودێرانى سیاسیش ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره بكرێت، له‌و كاته ئه‌و ته‌وافوقه سیاسیه تێكده‌چێ كه له 17 ساڵى رابردوو له نێوان سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ى عێراق هه‌بووه، چونكه به شێوه‌یه‌ك دابه‌شبووه كه هه‌ر یه‌كێك له‌و پێكهاتانه سه‌رۆكایه‌تییه‌ك وه‌رده‌گرێ.
سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بۆ كورد، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بۆ سوننه، سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تیش بۆ شیعه، ئه‌گه‌ریش سیسته‌مى ده‌سه‌ڵات بكرێت به سه‌رۆكایه‌تى واته زۆرترین ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست سه‌رۆك كۆماره‌وه ده‌بێت و ئه‌وكاته شیعه خۆى به شیاوى ده‌زانێ چونكه له‌ڕووى ژماره‌وه زۆرینه‌ن.
جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ “نوچه‌نێت” ئاشكراى كرد، ئه‌مه پێشنیارى شیعه‌كانه.
جه‌مال كۆچه‌ر كه ئه‌ندامى لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستووریشه له لێدوانه‌كه‌ى گوتى، “داواكاری گۆڕینی سیستەمی پەرلەمانی بگۆڕێت بۆ سەرۆكایەتی پێشنیاری شیعەكانە، بەڵام ئەوە نەبۆیە بڕیار، و هەركات بشبێتە بڕیار كورد دەنگی پێنادات و زۆرینەی سوننەكانیش دژی ئەو پێشنیارەن” .
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد ته‌نیا مه‌ترسییه‌كه بۆ كورد نییه، به‌ڵكو بۆ ته‌واوى عێراقه چونكه به‌م سیسته‌مه عێراق فیدڕاڵى نامێنێ و به‌ره‌و مه‌ركه‌زییه‌ت ده‌چێ، كوردیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه.
جه‌مال كۆچه‌رى بڕواى وایه ئه‌م هه‌وڵه‌ى شیعه سه‌رناگرێ بۆیه گوتى، “هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور زۆر ئه‌سته‌مه، بۆیه ئه‌و پێشنیاره‌یش تێناپه‌ڕێ، ئه‌مه یه‌كه‌م جاریش نییه لیژنه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور دابنرێ”.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور كارێكى ئاسان نییه، ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌و كاره‌یش كرا ئه‌وا ده‌ستوور به قسه‌ى چه‌ند كه‌سێك ناگۆڕدرێ.