له كاتێكدا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارى داوه، گه‌شتكردن له جه‌میل شه‌مه‌رى قه‌ده‌غه بكرێت، كه به تۆمه‌تى كوشتنى خۆپێشانده‌رانى به‌سڕه وناسڕیه تۆمه‌تبار ده‌كرێ، به‌ڵگه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ریده‌خات ناوبراو چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ى عێراق و له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگرییش مۆڵه‌تى پێدراوه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له دیارنه‌مانى جه‌میل شه‌مه‌رى ده‌كات، كه فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازییه و پێشتر له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه ئه‌ركى دامركاندنه‌وه‌ى خۆپێشاندانه‌كانى ناسرییه‌ى پێ راسپێدرا بوو.
حوڕه ده‌ڵێ دواى ئه‌وه‌ى ده‌یان خۆپێشانده‌ر له ناسرییه كوژران، عادل عه‌بدولمه‌هدى دركى به‌وه كرد كه چ هه‌ڵه‌یه‌كى كردووه كه ئه‌ركه‌كه‌ى به جه‌میل شه‌مه‌رى راسپاردووه و دواتریش له كاتى ده‌سه‌ڵاتى مسته‌فا كازمى بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتكردنى بۆ ده‌رچوو.
حوڕه به‌ڵگه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ریده‌خات شه‌مه‌رى به ناوى چاره‌سه‌ركردن چووه‌ته ده‌ره‌وه و ئه‌وه‌ى سه‌یر یێت له لایه‌ن وه‌زیرى به‌رگرییه‌وه مۆڵه‌تى پێدراوه.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى حوڕه دیارنه‌مانى حه‌میل شه‌مه‌رى كه به “سه‌ربڕه‌كه‌ى ناسرییه” ده‌ناسرێت، گومان دروست ده‌كات و متمانه‌ى كازمى ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه لێدوانێكى عه‌ممار حه‌له‌فى چاڵاكوانى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گوتوویه‌تى، “شه‌مه‌رى بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایكردووه، ئێستا له توركیایه و دا‌و اله ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌م پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه بسه‌لمێنن”.