رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى ئاشكراى ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا بۆ ئێران سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، نه‌یتوانیوه ئێران رازى بكات له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا پاڵپشتى بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌ب” له راپۆرتێكدا باس له هه‌وڵه‌كانى نوورى مالیكى ده‌كات و ده‌ڵێ مالیكى نه‌یتوانیوه ئێران رازى بكات له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو پاڵپشتى بكه‌ن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى نزیك له مالیكى گوتوویانه، مالیكى داواى كردووه ئێران هه‌وڵ بدات فره‌بازنه‌یى هه‌ڵبژاردن ره‌ت بكاته‌وه و به‌ڵام ئێران بۆ ئه‌و بابه‌ته ئاماده نییه.
هۆكاره‌كه‌یش به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یه، ئێران نایه‌وێ زیاتر عێراقییه‌كان توڕه بكات به تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به شه‌قامى شیعى هه‌یه، چونكه له تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردووه‌وه ناڕه‌زاییه‌كى زۆر له دژى هه‌ژموونى ئێران دروست بووه.
نوورى مالیكى دوو خوول له نێوان 2006 تا 2014 سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى كردووه و ماوه‌یه‌كیش جێگرى سه‌رۆك كۆمار بووه، پێشتر له لایه‌ن هه‌مان رۆژنامه‌وه به گه‌نده‌ڵترین سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دواى 2003 دانراوه.