ئه‌مڕۆ خۆپێشانده‌ران له شارى زیقارى باشوورى عێراق، رێگه‌یان نه‌دا كارمه‌ندانى كۆمپانیاى نه‌وتى شاره‌كه ده‌وامی ئاسایی خۆیان بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ى ئه‌یلوول خۆپێشانده‌رانى شارى زیقار “ناسرییه” رێگرییان له كارمه‌ند وفه‌رمانبه‌رانى كۆمپانیاى نه‌وتى زیقار كردووه، بچنه سه‌ر كاری خۆیان، بۆیه كۆمپانیاكه له‌كاركردن وه‌ستاوه.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه، كۆمپانیاى نه‌وتى زیقار له كاركردن بوه‌ستێ، پێشتریش به‌هۆى خۆپێشانده‌رانه‌وه چه‌ند جارێك وه‌ستاوه.
شه‌فه‌ق نیوز روونى كردووه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌رانى ئه‌مڕۆ كه‌سانى خاوه‌ن بڕوانامه و ده‌رچووى زانكۆ و په‌یمانگه‌كانن و داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، هه‌ر به‌م هۆیه‌یشه‌وه وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك رێگرییان له كارمه‌ندانى كۆمپانیاى نه‌وت كردووه.
له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردووه‌وه، خۆپێشاندانێكى له‌سه‌رانسه‌رى به‌غدا و شاره‌كانى باشوورى عێراقى گرتووه‌ته‌وه، له دژى گه‌نده‌ڵى و بێكاریى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریى و خراپى بارودۆخى ئابوورى.