فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، كارنامه و واده‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى بۆ فڕه‌نسا ئاشكرا كردووه و گوتوویه‌تى، ئامانجى سه‌ره‌كى كڕینى چه‌كى فڕه‌نسییه
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز، لێدوانێكى فوئاد حوسێنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه واده‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ فڕه‌نسا ئاشكرا كردووه.
فوئاد حوسێن ده‌ڵێ، له ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو “تشرینى یه‌كه‌م” مسته‌فا كازمى سه‌ردانى فڕه‌نسا ده‌كات.
له هه‌مان لێدوان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشكراى كردووه، كازمى بۆ داواى كڕینى چه‌كى فڕه‌نسى سه‌ردانى فڕه‌نسا ده‌كات و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه فڕه‌نسا ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ عێراق به‌هێز بكات.
پێشتر ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆك كۆمارى فڕه‌نسا سه‌ردانى عێراقى كرد و ئاشكراى كرد كه پرۆژه‌یه‌كى سیاسى هه‌یه، بۆئه‌وه‌ى عێراق له سیاسه‌تى جه‌مسه‌رگیرى دوور بێت و سه‌ربه‌خۆیى خۆى بپارێزێ.