تەندروستی ئاماری کۆرۆنای راگەیاند

0

نوچەنێت

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری هەفتەیەکی دۆخی کۆرۆنای رایگەیاند.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، ٣٩ هەزار و ٩٤٦ کەس توشی کۆرۆنا بون، ٢٥ هەزار و ٦٦٣ کەس چاکبونەتەوە و ١٣ هەزار و ٢١١ کەس لە ژێر چارەسەردان و هەزار و ٤٧٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە ماوەی هەفتەیەکدا ٣٩ هەزار و ٣١٦ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون، کە ١١ هەزار و یەک پشکنینیان لە هەولێر، شەش هەزار و ٦٣١ پشکنین لە سلێمانی، ٢١ هەزار و ٤٠١ پشکنین لە دهۆک و ٢٤٣ پشکنین لە هەڵەبجە بون.

لە ماوەی هەفتەیەکدا چوار هەزار و ٥٣٧ توشبوی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، کە دەکاتە ٪١١.٥کۆی گشتی پشکنینەکانی کۆرۆنا، ١٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ٣٤ لە هەولێر، ٦٣ لە سلێمانی، ٦٣ لە دهۆک و ٤ کەس لە هەڵەبجە بون.

لەبارەی ئامارەکانی چاکبوانی کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەکردوە، دو هەزار و ٩٣٧ کەس چاکبونەتەوە و کۆرۆنایان پەڕاندوە و چاکبونەتەوە، کە هەزار و ٤١٠ لە هەولێر، ٤٥١ لە سلێمانی، ٩٢٢ لە دهۆک و ١٥٤ لە هەڵەبجە بون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com