شلێر سەعید
ئەندامێی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پشكی هەرێم جیاوازی تێداكراوە و بەپێی ژماەری دانیشتوان دەبێت.
گوتەبێژی كازمی دەڵێت، بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق، جیاواز و پێشكه‌وتوو ده‌بێت و زۆر له كێشه‌كانی هاوڵاتیان چاره‌سه‌ر ده‌كات و ده‌سته‌به‌ری ته‌واوی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییه.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی ئەو جیاوازیانەی لە بودجەی 2021 دا هەیە، ڕایگەیاند: حكومەتی عێراق ویستی شێوازی بودجەی 2021 بگۆڕێت، چونكە ئەو بودجەی كە پێی دەگوترێت بنود لە ساڵی شەستەكانەوە حكومەتی عێراق لەسەری ڕۆیشتوە هەر ئەوە ئێستاش، تەنها بودجەكەش بەشێوەی دابەشكردن بووە بۆ نمونە وەزارەتی بەرگری ئەوەندە بودجەكەیەتی وەزارەتی تەندروستی ئەوەندەیە بەم شێوە.
جەمال كۆچەر گوتیشی، شێوەی پێشكەوتووی بودجە ئەوەیە هەر پارەیەك تایبەت دەكرێت بۆ شوێنەك دەبێت بەپێی بەرنامە بێت، جا پڕۆژە بیت یان بۆ بەروپێشبردن و باشكردنی جێبەجێكردنی كارەكان بێت لە دامەزراوەكان. ئاماژەی بەوەشكرد، کە ”حكومەتی عەبادی بەنیاز بوو سێ وەزارەت بەتنها بەم شێوە كاربكەن، كە وەزارەتی پلاندانان، تەندروستی و خوێندنی باڵابوو و بڕیاربوو بۆ 2021 سێ تا پێنج وەزارەتی دیكەش بەم شێوە زیادبكەن، پێدەچێت ئەو حكومەتە بیەوێت هەموو وەزارەتەكان بەم شێوە بێت.
سەبارەت بە پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق، كۆچەر روونیكردەوە، كە پشكی هەرێم جیاوازی تێداكراوە و گوتراوە، كە بەپێی ژماەری دانیشتوان دەبێت واتە ژمارەی دانیشتوانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك چەند بێت، لە سەر كۆی دانیشتوانی عێراق، بەم شێوە پشكی هەرێم دەبێت بە رێژە، ئەوەش بۆهەرێم باشە.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، گوته‌بێژی حكومه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتی، له پێناو رێكخستنی پرۆسه‌ی خه‌رجی و ده‌سته‌به‌ركردنی خه‌رجییه پێویستییه‌كان بۆ سێ مانگی ماوه له ساڵی دارایی عێراق، وه‌ك پابه‌ندییه‌كی حكومه‌ت به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، حكومه‌ت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی په‌سند كرد و ئه‌و پڕۆژه‌یه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات.
گوتیشی، سه‌رۆك وه‌زیران، مسته‌فا كازمی، ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌ی بودجه‌ی به پڕۆژه‌ی بودجه‌یه‌كی كتوپڕ و ساده وه‌سفكردووه و ئامانج لێی رێكخستنی پرۆسه‌ی قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له بودجه‌ی ئه‌مساڵ هه‌بووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق، جیاواز ده‌بێت و پێشكه‌وتووانه ده‌بێت و زۆر له كێشه‌كانی هاووڵاتیان چاره‌سه‌ر ده‌كات و ده‌سته‌به‌ری ته‌واوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییه.