موڵک و سامانی وەزیری کشتوکاڵ بخوێنەرەوە
نوچەنێت . شرۆڤه
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌روه‌ت و سامانی خۆی ئاشكراده‌كات .
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له نوسینگه‌ی عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵه‌وه ده‌ست سایتی (شرۆڤه) كه‌وتووه، فۆرمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانی خۆی پڕكردوه‌ته‌وه و، نارویه‌تیه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بڕیاریشه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بكاته‌وه .
شرۆڤه ئه‌وه‌ی زانیوه، عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ كه هاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه هیچ موڵكێكی له (خان‌و و ئۆتۆمبیل و زه‌وی … هتد) به‌ناوی خۆیه‌وه نیه .
ته‌نها خاوه‌نی زه‌ویه‌كی 205 مه‌تریه له گه‌ڕه‌كی حه‌سارۆكی شاری هه‌ولێر كه موڵكی خێزانه‌كه‌یه‌تی و به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌یه . وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی‌یش ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئەڤەلۆن) ی هەیە.
به‌پێی زانیاریه‌كانی شرۆڤه “له فۆرمی سه‌روه‌ت و سامانی وه‌زیری كشتوكاڵدا ته‌نها ئه‌و زه‌ویه 250 مه‌تریه و، 10 مسقاڵ ئاڵتونی تێدایه كه ئه‌ویش هی خێزانه‌كه‌یه‌تی و لەگەڵ ئەوەش مەبلەغێک پارە قەرزارە کە بە نیازی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکەیەتی بۆ ئەوەی ئەو قەرزانەی پێبداتەوە.”
سه‌باره‌ت به موچه‌كه‌شی “تا ئێستا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری له‌سه‌ر موچه‌ی وه‌زیره‌كان نه‌داوه، چونكه له كابینه‌ی پێشوودا سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان به بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێم 50% ی موچه‌كه‌یان پێدراوه” .
به‌ڵام موچه‌ی هه‌ر وه‌زیرێكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌مجۆره‌یه “موچه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی بریتیه له 2 ملیۆن و 994 هه‌زار دینار، له‌گه‌ڵ 4 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار وه‌ك ده‌رماڵه”