بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت

0

ئەسعەد مورادی

سەرۆکى دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى پەنابەران رایدەگەیەنێت، یەختێک لە نێوان تورکیا و یۆنان بە 80 سەرنشینەوە ژێر ئاو کەوتووە و کوردى تێدایە و ژمارەیەک لە سەرنشینەکان بێسەروشوێنن.

پەنابەران بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپی لە رێگای دریاوە بە تایبەتی، تووشی کارەساتی زۆر دەبنەوە، ئەویش بە نقووم بوونی بەلەمەکان. سەرەڕای ئەو مەترسییە جددییە، بەڵام پەنابەرەکان بەردەوامن لە گەشت کردن بەو بەلەمانە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ئەو پەنابەرانە بۆ دەرباز بوون لە وڵاتی خۆیان و گەیشتن بە ئەوروپا سڵ لە هیچ مەترسییەک نەکەنەوە.

لە لێدوانێی تایبەت بە نوچە، ئارى جەلال، سەرۆکى دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى پەنابەران، لەبارەى رووداوی نقوومبوونی یەختێکی پەنابەران رایگەیاند: یەختەکە بە زیاتر لە 80 سەرنشینەوە لە نێوان تورکیا و یۆنان و لە نزیک دورگەی کریت نقووم بووە، پۆلیسی دەریاوانیی یۆنان بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە و توانیوویانە 57 کۆچبەر رزگار بکەن.

ئاری جەلال دەشڵێت، کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چوار تەرم دۆزراونەتەوە، کە دوو ژن و دوو منداڵی تەمەن 6 و 7 ساڵانن و بەپێی ئاژانسێکی یۆنانی، 17 کۆچبەری سەر یەختەکە نادیارن و گەڕان بەدواى تەواوى سەرنشینەکاندا بەردەوامە.

سەرۆکى دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى پەنابەران ئەوەشی خستەڕوو، کە کۆچبەرەکان کورد، ئەفغانی، پاکستانی، بەنگلادیشی و سۆماڵین. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com