نوچە
لە ناو شاری بەغدا سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە ماڵەکەی خۆیاندا سەربڕان، کە دایک و باوک و کچەکەیانن.
بە گوێرەی زانیارییەکان، چەکدارانی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە ناوچەی مەنسووری رۆژئاوای بەغدا و سێ کەسی خێزانێکیان سەربڕیوە، کە پێکهاتوون لە کچێک و باوک و دایکی.
هەروەها کچەکە دەرمانسازە و ناوی “شیلان دارا رەئووف”، کە دەرچووی کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی بەغدایە لە ساڵی 2016 و دانیشتووی گەڕەکی مەنسوور-ی بەغدایە. دکتۆری دەرمانساز بووە لە شاری پزیشکی بەغدا لە بەشی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان.
دواتریش هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، تەرمەکانیش رەوانەی دادپزیشکی کراون.

