نوچە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ماتی‌و تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد.؛ هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ئەمریکای کرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سێشەممە 15-9-2020، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا و خواست و دەرفەتی پەرەپێدانیان، گفتوگۆى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مريكا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقيان تاوتوێ كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا هاوڕابوون كه تێپه‌ڕاندنى كێشه و ئاڵنگارییەکانی به‌رده‌م عێراق، پشتگيرى و كارى پێكهوهيى و هاوكاريى نێوان لايه‌ن و پێكهاته عێراقييه‌كانى پێويسته “كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش ده‌توانێت يارمه‌تيده‌ر و هاوكاربێت”.
نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى ئه‌مريكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد كه له چوارچێوه‌ى به‌شێكى ديكه‌ى هاوكارييه سهربازييهكانيدا بۆ عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، ئه‌مڕۆ سێشەممە به‌شێكيان له پشكى هه‌رێمى كوردستان راده‌ستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرد.
ئەو هاوکارییانەی ئەمریکا پێشکەشی هەرێمی کوردستانی کردن بریتی بوون لە هەمەر، ئۆتۆمبێلی گولـلە نەبڕ، چەک و تەقەمەنی، قات، پۆستاڵ و پێداویستیی سەربازی.
هەروەها شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرە ر ۆژنامەڤانییەکەی وەرگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکادا گوتی، “ئەمریکا بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار هاوکاریی پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات کە یەکێکە لە ئاماژە دوورمەوداکانی پابەندیی ئەمریکا بەرامبەر بە خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان”.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق ئاماژه‌ى به گرنگيى رۆڵى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه كرد، هه‌روه‌ها پشتگيريى ئه‌مريكاى بۆ هه‌رێمێكى به‌هێزى كوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقى فيدراڵدا دووپاتكرده‌وه.
کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ماتی‌و تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و شاندی یاوەری.
