كازمی بێ ئۆمێدی دروست دەکات

0

شلێر سەعید 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر کازمی بۆ ڕازیكردنی خەڵك پۆستە باڵاکانی گۆڕیبێت، بێ ئومێدی دروست دەكات.

دوێنێ‌ دووشەممە، ١٤-٩-٢٠٢٠، مستەفا کازمی رایگەیاند، گۆڕانکاری لە هەندێ پۆستی باڵادا دەکات. لە نێویاندا بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی، بریکاری کاروباری ئۆپەراسیۆن لە دەزگای هەواڵگری و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، ئەوەش گفتوگۆی زۆری دروستكردووە، كە كازمی نەچووە بە پێی لێهاتویی ئەو شوێنانە پڕكاتەوە بەڵكو دڵی كوتلەكانی ڕازیكردوە.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی ئەو گۆڕانكارییەی كازمی كردوویەتی لە پۆستەكان، ڕایگەیاند: ئێمە زیاترمان چاوەڕێ دەكرد لە كازمی، دەربارەی گۆڕینی پۆستەكانی بەشێك پۆستە باڵاكان، ئەو چووە لە هەر كوتلە و كەسێكی هێناوە، بۆ نمونە یەكێکی لە كوتلەی سائیرون هێناوە و یەكێکی دیکە لە كوتلەی فەزیلە، هەموو بەم شێوە لەجێی ئەو پۆستانەی داناوەتەوە بەلای ئێمە ئەوە كارێكی دروست نییە و جێی نیگەرانییە.

گوتیشی، دانانی ئەو كەسانە بەمشێوەیە لەسەر ئەساسی دابەشكردنە لەنێو حزب و كوتلەكاندا، ئەوەش هەڵەیەكی گەورەیە لە پێكهێنانی حكومەت، نەدەبوو وای كردبایە.

جەمال كۆچەر ئاماژەی بەوەشكرد، دەبوو كازمی كەسانی شایستە هەڵبژێرێت لەسەر ئاستی لێهاتویوی و شارەزایی كەسەكان پۆستەكان پڕكاتەوە.

كۆچەر ڕونیشی كردەوە، كە ئێستا كازمی لە ژێر تاقیكردنەوە دایە و دەبێت ئێمە بزانین كازمی ئەو كەسانەی لەسەر ئاستی لێهاتوویی هەڵبژاردەوە یان بۆ رازی كردنی خەڵكە، ئەگەر بۆ ڕازیكردنی خەڵك ئەو كارەی كردبێت واتە لە بۆچوونەكانی خۆی پاشگەزبۆتەوە، ئەوەش بێ ئومێدی دروست دەكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com