سلێمانی گەورەترین بازارە بو ساغ كردنەوەی تمەن

0

شلێر سەعید

شارەزایەكی دراو گۆڕینەوە دەڵێت، خوتان لە كرینی تمەن بە دوور بگرن و دەشڵێت، لە ئێستادا سلێمانی گەورەترین بازارە بو ساغ كردنەوەی تومەن.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، هێژا عومەر، خاوەن شوێنی گۆڕینەوەی دراوەكان لە سلێمانی، لەبارەی تومەنی ئێرانی ڕایگەیاند: خوتان لە كرینی تمەن بە دوور بگرن، چونكە روژ بە روژ نرخی بەرەو دابەزین دەچێت، حكومەتی ئیران خوشی ناتوانیت لەلایەن بانکەكانییەوە نرخەكەی كۆنتڕوڵ بكات بەهوی فشارەكانی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا.

گوتیشی، هیوادارم خەڵك ئاگاداری ئەو مەترسییە گەورە بن، چونكە تومەنی ئێرانی وەك دراوی دۆلار یان پاوەن یان یورو (رەسیدێکی) بەهێز نەماوە.

ئەو شارەزایەی بواری گۆڕینەوی پارەی بیانی ئاماژەیی بەوەشكرد، كە لە ئیستادا زۆرترین مامەڵە بە تومەنەوە لە ناوخۆی ئێران، عێراق، ئەفغانستان و پاكیستان دەكرێ.

هەروەها هێژا پێیوایە، حكومەتی ئێران و بانکەکانی، گوێ بەوە نادەن تومەن چەند دادەبەزێت، ئامانجی سەرەكی ئەوان ڕاكیشانی دۆلارە لە ناوخۆی عێراق و كوردستان، كە لە ئێستادا سلێمانی گەورەترین بازارە بو ساغ كردنەوەی تومەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com