شلێر سەعید
ساڵی رابردوو بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، پشتیان بە خوێندنی ئۆنلاین بەست، بەڵام بەگوتەی قوتابیان وەك پێوویست سودیان لێنەبینیوە، مامۆستایەكی زانكۆش دەڵێت، ئه‌گه‌ر بكرێت ژماره‌ی قوتابیه‌كان كه‌م بكرێته‌وه و خۆپارێزی وه‌ك ماسك و ته‌عقیم و تێكه‌ڵاوی كه‌م په‌یره‌و بكرێت، واباشتره قوتابیه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه نێو هۆڵه‌كانی زانكۆ.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، مامۆستایەكی زانكۆ، كە نەی ویست ناوەكەی ئاشكرا بكات، بەهۆی ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا قەدەغەی كردوە مامۆستایان لەم بارەوە لێدوان بدەن، دەڵێت: به بۆچوونی من له ئێستادا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پێویستی به زه‌مینه‌سازییه‌كی دوور و درێژ و بناغه هه‌یه بۆ كاراكردن و كاریگه‌ر كردنی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی و ئۆنلاین، چونكه پاشخانی ئه‌كادێمی و ده‌روونی و ته‌كنیكی و ئابوری تاكی كورد وه‌ك پێویست نییه بۆ ئه‌وه‌ی شیاو بێت بۆ خوێندنی ئۆنلاین؛ جۆرێك بۆشایی و دابڕان و كه‌مهێنی هه‌یه، ده‌بێت پڕ بكرێته‌وه و گیروگرفته‌كان چاره بكرێ، بۆیه ده‌بوایه زووتر زه‌مینه‌سازی بۆ بكرێت تا له حاڵه‌تێكی ئاوایی‌دا به په‌له بڕیار له‌سه‌ر خوێندنی ئه‌لیكترۆنی و ئۆنلاین نه‌درێت.
ئەو مامۆستایە گوتیشی، پێویسته پسپۆڕان و خه‌مخۆرانی په‌روه‌رده‌یی و زانستی خول و رێنمایی و سیمینار و ۆركشۆپی جۆراوجۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵێنه‌وه، تا مامۆستایان و قوتابیان به‌رچاویان رۆشنتر بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئه‌گه‌ر بكرێت ژماره‌ی قوتابیه‌كان كه‌م بكرێته‌وه و خۆپارێزی وه‌ك ماسك و ته‌عقیم و تێكه‌ڵاوی كه‌م په‌یره‌و بكرێت، واباشتره قوتابیه‌كان له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه نێو هۆڵه‌كانی زانكۆ، بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له سازان و تێگه‌یشتن و پێكه‌وه‌یی زانستی زیاتر بێته ئاراوه، كه قوتابی باشتر له‌گه‌ڵ وانه‌كان كارلێك بكات، چونكه خوێندن له كه‌شی راسته‌قینه‌ی پۆل هیچكات وه‌ك پشت شاشه نییه”.
شنو ئیبراهیم، قوتابی قۆناغی سێی یەكێك لە زانكۆكانە، سەبارەت بە خوێندنی ئۆنلاین بە نوچەی گوت: خوێندنی ئۆنلاین سود بەقوتابی ناگەیەنێت جگە لە ماندوبوونێكی زۆر بۆ قوتابیەكە و مامۆستاكە هیچی تر نییە.
ئەو قوتابییە گوتیشی، ساڵی پار كاتێك بە سیستەمی ئۆنلاین دەمانخوێند ڕووبەڕووی كێشەی زۆر دەبوینەوە جاری واهەبوو هێڵی ئەنتەرنێت دەبڕا یان زۆر خاوبوو یاخود مامۆستا كارەبایان دەبڕا، بەوەش هێڵی ئەنتەرنێتی نەدەما، كاتێك دەهاتەوە هیچ قوتابیەك لەخەت نەدەما. دەشڵێت، لە لایەكی دیكەوە بازاڕ و كافتریاكان و چایخانەكان پڕن لە قوتابیان واتە تێكەڵیەكە هەر هەیە و هەموو شوێنەكان كراوەتەوە، كەواتە چ پێویست دەكات زانكۆكان نەكرێنەوە.
نەبیل كازم وەزیری خوێندنی باڵای عێراق، لە بەیانامەیەكدا ڕایگەیاندووە، كە ئەوان خۆیان ئامادەدەكەن بۆ خوێندنی ئۆنلاین بۆ ساڵی 2020-2021. ڕاشیگەیاندووە، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ زۆربەی سەرۆكی زانكۆكان بەشێوەی ئۆنلاین، پێیان باشبووە، كە ئەوان خوێندنی زانكۆكان بە شێوەی ئۆنلاین ئەزموون بكەن و لەو شوێنانەی پێویستە قوتابیان دەتوانن بچنەوە زانكۆكان بۆ خوێندنی پراكتیكی.