پەرلەمانتارێك: پشکی هەرێم لە بودجە چارەسەر دەکرێت

0

شلێر سەعید

 ئەندامێكی پارتی گەشەپێدانی توركمان رایدەگەیەنێت، ئومێدێك هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بە پێی ئەو ڕێکكەوتنەی لە نێوان هەردوولا هەیە، لە بودجەی گشتی 2021 پشكی هەرێم دابین دەكرێت.

لە پەرلەمانی كوردستانەوە داوایان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كردوە بودجە بنێرێت بۆ پەرلەمان، حكومەتیش دەڵێت بودجە پەیوەستە بە بەشە بودجەی هەرێم، كە لە عێراق دەبێت پەسەند بكرێت. 

 فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، هەولێر و بەغدا، زۆر نزیک بوونەتەوە لە یەک، هەندێک پرسی وردەکاری هەن پەیوەندی بە پرۆژەی بودجە ئەویش چارەسەر دەبێت.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، محمد سەعدەدین ئیلخانی، لە فراكسیۆنی پارتی گەشەپێدانی توركمان و بڕیاردەری لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی ناردنی پرۆژەیاسای بودجە لە لایەن حکومەتەوە بۆ پەرلەمان، رایگەیاند: یەكێك لە كار و ئەركە سەرەكییەكانی پەرلەمان پەسەندكردنی بودجەی ساڵانەیە، بەڵام هەندێك بارودۆخ هاتوتنە پێش بۆتە هۆی ئەوەی، كە ئەنجومەنی وەزیران نەتوانێت، بودجەی ساڵانە بنێرن ئەوەش لە ساڵی 2014-وە تا ئێستا بەشێوەی فەرمی پشكی هەرێم نەنێردراوە.

گوتیشی، لە ساڵی داهاتودا ئەگەر لە پڕۆژە یاسای 2021 پشكی هەرێمی كوردستان دانرا لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵ ئەوكات حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەتوانێت بودجە بنێرێت بۆ پەرلەمان، بەڵام گەر ئەنجومەنی نوێنەران بودجە پەسەند نەكات و حكومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێم پەسەند نەكات و نەی نێرێت، حكومەتی هەرێم لەكوێ‌ بودجە بنێرێت.

ئیلخانی ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم چونكە هیچ گەرەنتیەكی نییە، ئایا عێراق كەی پشكی هەرێم دەنێرێت و داهاتی ناوخۆ دیارنییە چەندە تا بیخەمڵێنێت بۆیە ناتوانێت بودجە ئامادە بكات.

ئیلخانی روونیشی كردەوە، یەكەم بودجە لە 1993 نێردراوە و كۆتا بودجە لە 2013 نێردراوە لەم كاتەوە لە 2014وە حكومەتی هەرێم بودجەی نەناردوە، ئێستا وەك پەرلەمان وەك لیژنەی دارایی داوامان كردووە حكومەت بودجەی ساڵانە بنێرێت بۆ پەرلەمان، گوتیشی هەرچەندە ئێمە ئەو داوایەمان هەیە بەڵام دەزانین، كە تا ئەوكاتەی حكومەتی عێراق پشكی هەرێم دیاری نەكات و بودجەی عێراق نەبێت بەیاسا دەنگی لەسەر نەدرێت لە پەرلەمانی عێراق هەرێم ناتوانێت بودجە بنێرێت بۆ پەرلەمان. 

ئەو ئەندامەی پارتی گەشەپێدانی توركمان ئاشكراشی كرد، كە ئەو ساڵ ئومێدێك هەیە پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغدا باشە و كێشەكان چارەسەردەكرێن و بە پێی ئەو ڕێكەوتنەی لە نێوان هەردوولا هەیە، لە بودجەی گشتی 2021 پشكی هەرێم دابین دەكرێت، بەم شێوەش هەرێم خاوەن بودجەی خۆی دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com