عێراق دانوستاندن لەگەڵ ئێران و توركیا دەكات

0

لیژنەى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پەرلەمانى عێراق ئاشكراى دەكات، بە فەرمانى مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراق لیژنەیەك پێكهاتووە بە سەرۆكایەتى وەزیرى دەرامەتە ئاوییەكان بۆئەوەى لەسەر كێشەى ئاو دانوستاندن لەگەڵ توركیا و ئێران بكەن.

ئیقبال عەبدولحوسێن بڕیاردەرى لیژنەى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى دەڵێ، وەزارەتى دەرەوە پێى راگەیاندووین لیژنەیەكیان پێكهێناوە بە سەرۆكایەتى مەهدى حەمدانى وەزیرى دەرامەتە ئاوییەكان، بۆئەوەى دانوستاندن لەگەڵ توركیا و ئێران بكەن و كێشەى ئاو یەكلایى بكەنەوە.


هەر لە لێدوانكەى بڕیاردەرى لیژنەى پەیوەندییەكان دەڵێ، شاندەكە هەوڵ دەدات چارەسەرى جددى بۆ كێشەى ئاوى هاوبەش لەگەڵ ئەو وڵاتانە بكرێت و بەنداوى زیاتر لەسەر رووبارەكان دروست نەكرێت، چونكە ئەم دیاردەیە بەشێك لە خاكى عێراق كردووەتە بیابان.


ئیقبال عەبدولحوسێن پێیوایە ئەو شاندە دەتوانێ بە ئابوورى كارتى فشار لەسەر ئەم دوو وڵاتە دروست بكات.


ماوەى چەند ساڵێكە عێراق كێشەى ئاوى لەگەڵ ئێران و توركیا هەیە. بە تایبەتى توركیا كە بەنداوێكى زۆرى لەسەر دیجلە و فوڕات دروست كردووە كە دەڕژێنە خاكى عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com