عێراق ناوێرێ ئەرشیفى بەعس بكاتەوە

0

بەگوێرەى راپۆرتێكى ئاژانسى فڕانس پرێس، عێراق ناوێرى ئەو ئەرشیفەى بەعس بكاتەوە، كە مانگى رابردوو لەلایەن ئەمریكاوە بە عێراق دراوەتەوە، چونكە مەترسى هەیە كێشەى گەورە دروست بكات و سیاسى و سەرۆك هۆزەكان لە دژى یەكتر بەكارى بهێنن.

ئاژانسى فرانس پرێس لە راپۆرتێكدا باسى لەو ئەرشیفەى بەعس كردووە كە مانگى رابردوو لەلایەن ئەمریكاوە بە حكوومەتى عێراق دراوەتەوە. هەرچەندە تا ئێستا هیچ بەرپرسێكى ئەمریكى و عێراقى باسى ئەو ئەرشیفەى نەكردووە، بەڵام لەبەرامبەردا كەسیش نكۆڵى لە گەڕانەوەى نەكردووە.

بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى بڵاوكراونەتەوە، ژمارەى بەڵگەكان زیاتر لە پێنج ملیۆن بەڵگە دەبێت و قەبارەكەى 48 تۆن دەبێت، ئێستا لە شوێنێكى بەغدا بە نهێنى شاردراوەتەوە.

لە راپۆرتەكە هاتووە لەوانەیە ئەو ئەرشیفە خزمەتێكى زۆر هەزاران خێزانى عێراق بكات، لە هەمان كاتیشدا مەترسى هەیە برینەكان بكولێنێتەوە و ئاژاوەیەكى زۆر دروست بكات.

بۆیە داوا دەكرێ ئەو ئەرشیفە نەكرێتەوە، مەگەر تەنیا بۆ توێژەران نەبێت.

بەرپرسێكى پێشووى بەعس كە ناوى ئاشكرا نەكراوە، باسى لەوە كردووە هەموو شتێكى بەعس بە ئەرشیف كراوە، لە راپۆرتەكەیش هاتووە بەعس هەموو شتێكى بە بەڵگە كردووە لە “نوكتەوە تا لە سێدارەدان”.

كەنعان مەكیەى توێژەر كە یەكێكە لەوانەى لە سەرەتادا ئەرشیفەكەى پاراستووە و دواتر بە ئەمریكییەكانى داوە، لە راپۆرتەكە گوتوویەتى خوازیارە ئەو بارودۆخە بەسەر بچێ تا نهێنى لەسەر تەواوى دۆسیەكە هەڵبگیرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com