ئەمریكا بە دوو هۆكار هێزەكانى لە عێراق دەكێشێتەوە

0

چاودێرانى سیاسى پێیانوایە كشانەوەى بەشێك لە هێزەكانى ئەمریكا، تەنیا پەیوەندى بە هەڵبژاردنى ناوخۆى ئەمریكاى نییە، بەڵكو دوو ئامانجى تریش دەپێكێ، یەكەمیان هێزەكان سەلامەتتر دەكات و دووەمیش فشارەكانى سەر حكوومەتى مستەفا كازمى كەم دەكاتەوە.


رۆژنامەى “عەرەب” لە راپۆرتێكدا باسى لە بڕیارى كشانەوەى هێزەكانى ئەمریكا كردووە و چاودێرانى سیاسى گوتوویانە ئەم بڕیارە تەنیا خزمەت بە ترەمپ ناكات لە هەڵبژاردنى سەرۆكایەتى ئەمریكا، بەڵكو دوو ئامانجى تریش دەپێكێ.


چونكە ماوەى دوو ساڵە بەردەوام هێزەكانى ئەمریكا لە عێراق لەلایەن میلیشیاكانەوە دەكرێنە ئامانج، لە هەمان كاتیشدا ئەو میلیشیانە و لایەنەكانى شیعە فشار دەخەنە سەر حكوومەتى كازمى و داواى دەركردنى هێزەكانى ئەمریكاى لێ دەكەن.


راپۆرتەكە دەڵێ، بەو بڕیارەى ئەمریكا كە بەشێك لە هێزەكان لە مانگى تشرینى دووەم دەكشێنەوە، فشار لەسەر حكوومەتى كازمى كەم دەبێتەوە و دواتریش هێزەكانى ئەمریكا لە عێراق سەلامەتتر دەبن.


دوێنێ وەزارەتى بەرگرى ئەمریكا بڕیارى كشانەوەى بەشێك لە هێزەكانى لە عێراق دا . راپۆرتەكەى “عەرەب” دەڵێ ئەمریكا بە تەواوى هێزەكانى ناكێشێتەوە، بەڵكو وەك بەرپرسانى سەربازى ئەمریكا ئاشكرایان كردووە ژمارەى سەربازانى ئەمریكا وەك ساڵى 2015ى لێ دێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com