یەكەمەكان داوای دامەزراندن دەكەن

0

شلێر سەعید
ماوەی دووڕۆژە قوتابیە دەرچوەكانی زانكۆكان و پەیمانگاكان ئەوانەی پلەی یەكەم و دووەم و سێیەمیان بەدەستهێناوە لە ساڵی 2016-2017 گردبوونەوە دەكەن و ئەمڕۆ لەبەردەم پەرلەمانى کوردستان كۆبۆونەتەوە و دەڵێن بە یاسا كە لە پەرلەمان دەرچووە دەبێ دامەزرێین، بەڵام تا ئێستا لایەنی پەیوەندی دار وڵامێكی فەرمی نەداوەتنەوە.

هەرچەندە لە ئێستادا كوردستان بە قەیرانی دارایی سەخت تێدەپەڕێت، بەڵام ئەو دەرچوانە پێیان وایە لەجێ ئەوانەی خانەنشین دەكرێن دەتوانن ئەوان دابمەزرێنن.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، رەسوڵ حەسەن، كە یەكەمی بەشی ئینگلێزیە لە زانكۆی ڕاپەرین و خەڵكی قەڵادزێیە ڕایگەیاند: ئێمە لە قەڵادزێ-وە هاتووین بۆ هەولێر لە بەردەم پەرلەمان ئەمڕۆ كۆبووینەوە و داوا دەكەین دابمەزرێین بەپێی ئەویاسایەی كە یەكەم و ودووەم وسێیەمەكانی زانكۆ پەیمانگاكان دوای دەرچونیتان دابمەزرێن.
گوتیشی، ئێمە دەرچوی ساڵی 2016-2017-ین ئەوە چەندین ساڵە چاوەڕێین دابمەزرێن، بەڵام كەس بە دم داوای ئێمەوە نایەت.

فەرید یەعقوب ئیلیا، ئەندامانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان، لە بارەی دامەزراندنی ئەو دەرچوانە ڕایگەیاند: ئەو دەرچوانە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان مافی خۆیانە دابمەزرێن، بەڵام ئەوە چوار ساڵە دامەزراندنی ئەوانە وەستاوە، پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو بابەتە چارەسەر بكەن.

گوتیشی، ئێمە وەك لیژنەكەمان بە فەرمی گفتوگۆمان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و خوێندنی باڵا كردووە، بەڵام تا ئێستا ئەوان وەڵامی ئێمەیان نەداوەتەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەو قوتابیانە مافی خۆیانە دامەزرێن و لەهەمان كات ئەوە هاندانە بۆ هەوڵدانی قوتابی، كە كێبڕكێ‌ بكەن تا بەرزترین نمرە بەدەست بێنن، بەڵام گەر دامەزراندن نەبێت وەك بەڵێنیان پێدراوە ئەوە كاریگەری دەبێت لەسەر ئاستی خوێندن و هەوڵدان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com