میلیشیاكان بە سەربازەكانى ئەمریكا ناوەستن هەڕەشە لە كۆمپانیاكانیش دەكەن

0

بەگوێرەى بەڵگەیەكى فەرمى كە دەست ماڵپەڕى كەناڵى ئەلعەرەبییە كەوتووە، میلیشیاكان پیلانیان هەیە ئەو كۆمپانیا ئەمنییانە بكەنە ئامانج كە لە عێراق كار دەكەن.


لە ماڵپەڕەكە هاتووە میلیشیاكانى شیعە دەیانەوێ ئەو كۆمپانیا عێراقى و بیانییانە بكەنە ئامانج كە لە عێراق كاردەكەن و بەشێكیشیان گرێبەستیان لەگەڵ ئەمریكا هەیە.

ئەم زانیارییانەیش لە نووسراوێكى فەرمى وەرگیراوە، كە لەلایەن بەڕێوەبەرى كاروبارى كۆمپانیا ئەمنییەكانى عێراق ئاراستەى كۆمپانیاكە كراوە و لەوە ئاگادارى كردووەتەوە كە پیلانێك هەیە ئەوان دەكات بە ئامانج و گوتوویەتى زانیارى هەواڵگرییمان دەستكەوتووە لەوەى میلیشیاكان شوێن و پێگەى كۆمپانیاكان دیاركردووە بۆئەوەى هێرش بكەنە سەریان.


لە دوو هەفتەى پێشتر چەند جارێك ئەو ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرانە كراونەتە ئامانج كە كەلوپەل و پێداویستى سەربازى بۆ ئەمریكییەكان و هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دەگوازنەوە.


جیا لەو هێرشانەى كە ناوەناوە دەكرێنە سەر هێزەكانى ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق، میلیشیاكان لە هەوڵى ئەوەدان هێرشەكانى خۆیان فراوانتر بكەن تا تەواوى بەرژوەندییەكانى ئەمریكا لەو وڵاتە بكەن بە ئامانج.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com