سەنتەرى میمرى بۆ چاودێرى میدیاى لە راپۆرتێكدا باس لە شكستى هەژموونى ئێران لە عێراق دەكات و دەڵێ یەكێك لە هۆكارەكان ئەوەیە كورد و سوننە و هۆزەكانى شیعە هەژموونى ئێران قبووڵ ناكەن.
پوختەیەكى راپۆرتەكە ئەمڕۆ لەلایەن ماڵپەڕى حوڕەى ئەمریكى بڵاوكراوەتەوە، باس لەوە كراوە هەرچەندە ئێران لە رووى راگەیاندنەوە باس لەوە دەكات هەژموونى خۆى بەسەر چوار پایتەختى عەرەبى “بەیرووت و بەغدا و سەنعا و دیمەشق” سەپاندووە، بەڵام لە عێراق ئەو هەژموونە شكست دێنێ.
راپۆرتەكە دەڵێ هۆكارێك لەوانەى ئێران توانیویەتى دەسەڵاتى خۆى بەسەر ئەم وڵاتانە بسەپێنێ ئەوەیە سیستەمى دەسەڵات لەم وڵاتانە لاواز بووە و دیموكراسى نەبووە، ئەمەیش وایكردووە ئێران هەڵەكە بقۆزێتەوە.
سەبارەت بە عێراق راپۆرتەكە دەڵێ، بە چەند هۆكارێك ئێران هەوڵى داوە زیان بە ئابوورى و ئەمنى عێراق بگەینێ كاریگەرترین هۆكاریش گەروەكردنى گەندەڵى سیاسى بووە.
لەگەڵئەوەشدا سەنتەرى میمرى دووپات لەسەر ئەوە دەكاتەوە، هەژموونى ئێران شكست دەهێنێ بەچەند هۆكارێك لەوانە شیعەى عێراق وەك ئێران نیین دەسەت لە كاروبارى سیاسەت وەرنادەن.
دووەم شیعەكانى عێراق لە باشوور و ناوەڕاست لە شێوەى هۆزن، سێیەمیش پێكاتەى كورد و سوننە دەستوەردانى ئێران قبوڵ ناكەن. جیا لەمانەیش چەند مانگێكە راپەڕینێكى گەنجان لە دژى گەندەڵى و هەژموونى ئێران دەستى پێكردووە.
هەموو ئەم هۆكارانە وا دەكات گەشبینییەك هەبێت بۆ چاكسازى لە بارودۆخى عێراق.