ئەندامێكى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە پەرلەمانى عێراق ئاشكراى كردووە، لە دانیشتنەكانى داهاتوودا مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراق بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت و تاوتوێى دوو دۆسیەى لەگەڵ دەكرێ.
كاتع ركابى ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێكى بۆ مالپەڕى بەغداد تودەى ئاشكراى كردووە، لە دانیشتنى داهاتوو یان دواتر لەلایەن پەرلەمانەوە بانگهێشتى كازمى دەكرێ.
ركابى گوتوویەتى، لە پەرلەمان تاوتوێى دوو دۆسیە لەگەڵ كازمى دەكرێ، ئەوانیش ئەو گرژییە ئەمنییەیە كە ئێستا لە عێراق دروست بووە و دووەمیشیان بابەتى چوونە دەرەوەى هێزەكانى ئەمریكایە لە عێراق.
كاتع ركابى دەڵێ، “دواى دەستپێكردنى ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان لە باشوورى عێراق بۆ سەپاندنى سەروەرى دەوڵەت و چەكداماڵێن بانگهێشتى كازمى دەكەین تا وردەكاریى لەسەر ئۆپراسیۆنەكە بزانین”.
بەرەبەیانى دوێنى شەموو لە بەغدا و بەسرە ئۆپراسیۆنێكى سەربازى دەستى پێكرد بۆ گەڕان و پشكنین و دۆزینەوەى چەكى هۆزەكان، چونكە هەفتەى
رابردوو كازمى وەك فەرماندەى گشتى هێ.ە چەكدارەكان بڕیارى چەكداماڵینى هۆزەكانى داوە.