دامەزراندن دەستپێدەکاتەوە؟

0

شلێر سەعید 

ئەندامێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەردانی نێچیرڤان بەرزانی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و سەرۆك وەزیرانی عێراق كاریگەری دەبێت لەسەر رێکكەوتنی هەردوولا. دەشڵێت ”كاتێك مافی كورد لە بودجەی عێراق جێگیر بێت، هەرێمیش هاوشێوەی عێراق دەتوانێت دامەزراندن دەستپێبکاتەوە”.

بەھۆی نەبوونی یاسای بودجە لە ساڵی 2020، حكومەتی عێراق پشت بە یاسای ئیدارەی مالی دەبەستێت، ئەمەش وایكردووە بڕێكی یەكجار كەم پارە وەك شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان رەوانەی ھەولێر بكرێت. 

بەڵام بودجەی 2020 هەر پەسەند نەكرا و لە بەشە بودجەی 2021 دیارنیە عێراق چۆن مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەكات، بەڵام پێشبینی ده‌كرێت له‌ ئاماده‌كردنی بودجه‌ی عێراق پشكی هه‌رێم زیاتر بكرێت.

 لە ئامادەكردنی بودجەی گشتیی ساڵی 2021-ی عێراق، بەھای یەك بەرمیل نەوت لە نێوان 43 تا 45 دۆلار دەخەمڵێندرێت، ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر بەشی ھەرێمی كوردستان وەك ساڵی 2019 بە رێژه‌ی له‌ 12.67% دیاریبكرێت، ئەوا بەشی ھەرێمی كوردستان 7 تا 8 ملیار دۆلار دەبێت.

سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە لە بەشە بودجەی 2021 ڕیژەیەكی بەرچاو خەڵك دامەزرێنێت ، كە ئەوە یەك لەداواكاری خۆپیشاندەرانی عێراق بوو، پرسیارەكە ئەوە ئایا هەرێمیش دەتوانێت دەرگای دامەزراندن بكاتەوە، پەرلەمانتارێیش دەڵێت بە پێی پێویست هەریمیش دەتوانێ‌ خەڵك دامەزرێنێت لەسەر بودجەی 2021. 

لە لێدوانێكی تایبەتدا، د. میادە نەجاڕ، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق و دامەزراندن، بە نوچەی راگەیاند: تا ئێستا لە گفتوگۆكانمان لەگەڵ بەغدا لەسەر بودجەی 2021 نەگەیشتوینەتە رێکكەوتن. دەشڵێت، كاتێك مافی كورد و پشكەكانمان لەناو یاسای بودجەی عێراق جێگیر بێت، هەر وەك چۆن دامەزراندن لە بەغدا دەستپێدەکاتەوە، هەرێمیش هاوشێوەی عێراق دەتوانێت دامەزراندن دەستپێبکاتەوە بۆ ئەوانەی پێویستن.

گوتیشی، بێگومان لە هەرێمی كوردستانیش زۆر شوێن پێویستی بە فەرمانبەرە، وەك چۆن لە وەزارەتی پەروەردە هەلی كار ڕەخساوە بۆ ژمارەیەك لە مامۆستایان بێ ئەوەی چاوەڕێی بودجە بكرێت.

میادە نەجار ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێمیش كە بەشە بودجەی جێگیر بێت دەتوانێت دامەزراندن بكاتەوە بە پێ پێویست كەسیان بۆ دامەزرانێت.

سەبارەت بە نێوانی هەرێم و بەغدا میادە نەجاڕ گوتی، سەردانی نێچیرڤان بەرزانی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و سەرۆك وەزیرانی عێراق كاریگەری دەبێت لەسەر رێکكەوتنی هەردوولا، زەمینە سازی دەكات بۆ گەیشتن بە چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com