ئەندامێكى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى وەزارەتى دارایى عێراق بەوە تۆمەتبار دەكات كە هاوئاهەنگى لەگەڵ لیژنەى دارایى نییە و دووپاتیشى دەكاتەوە پەیوەندى نێوان ئەم دوو لایەنە پچڕاوە.
ئەحمەد سەفار ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق، ئەمڕۆ لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى وەزارەتى دارایى عێراق بەوە تۆمەتبار دەكات كە هاوئاهەنگى لەگەڵ پەرلەمان ناكات.
لە لێدوانەكەى ئەحمەد سەفار دەڵێ، “وەزارەتى دارایى لەگەڵ لیژنەى دارایى هاوكار نییە و پەیوەندی نێوانیان پچڕاوە و لەسەر ئەم بابەتەیش بەیاننامەیەكمان بڵاوكردووەتەوە”.
دواتر لە بەشێكى ترى لێدوانەكەى باس لە سەردانەكەى وەزیرى دارایى عێراق دەكات بۆ تاران و دەڵێ ئەو سەردانە بۆ تاوتوێكردنى پەیوەندى دارایى وبازرگانى نێوان ئێران و عێراق دەبێت.
دووپاتیشى دەكاتەوە باس لە هەناردەكردنى گازى ئێران بۆ عێراق و بابەتى قەرزى ئێران لەلاىى عێراق دوو بابەتى تر دەبن لە كاتى سەردانى عەلى عەلاوى وەزیرى دارایى عێراق بۆ تاران، تاوتوێ دەكرێن.
پێشتر ئیرەج مەسجدى باڵوێزى ئێران لە عێراق ئاشكراى كرد، بانگهێشتێكى وەزیرى ئابوورى ئێرانى بە وەزیرى دارایى عێراق داوە.