پەرلەمان بە چەند دۆسیەیەكى سەخت دەست بە دانیشتنەكانى دەكاتەوە

0

حەسەن كەعبى سەرۆكى فراكسیۆنى بەدر رایگەیاند، ئەمڕۆ وەرزى یاسادانانى پەرلەمانى عێراق دەست پێ دەكاتەوە و رۆژى شەموو داهاتوو لیژنەكان دەست بە كارەكانیان دەكەن و چەندان دۆسیەیش لە پەرلەمان هەیە.

كەعبى لە لێدوانێكى بۆ ماڵپەڕى بەغداد تودەى عێراقى، ئەمڕۆ پێنجشەم سێى ئەیلوول رایگەیاندووە، ئەمڕۆ وەرزى یاسادانانى دەست پێ دەكاتەوە و شەمووى داهاتوو لیژنە شتیى و تایبەتەكان دەستیان بە كارەكانیان دەكەنەوە.

دواتر لە لێدوانەكەى سەرۆكى فراكسیۆنى بەدر باسى لەو بابەتانە كردووە، كە پەرلەمان لەم وەرزەى یاسادانان تاوتوێیان دەكات، لەوانە تاوتوێكردن و دەنگدان لەسەر چەند یاسایەك وتاوتوێكردنى سەردانەكەى مستەفا كازمى سەرۆك وەزیران بۆ ئەمریكا.

سێ یاسا هەن كە دەبێت بە خێرایى لە پەرلەمان تاوتوێ بكرێن، لەوانە یاساى هەڵبژاردن، یاساى دادگاى فیدڕاڵى، یاساى بودجەى گشتى بۆ ساڵى 2021

كەعبى باسى لەوەیش كردووە، پەرلەمانى ئێستا كار دەكات بۆ ئەوەى رێكارییە تەندروستییەكان بگرێتەبەر بۆ ئەوەى دەست بە دانیشتنەكانى بكاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com