پەرلەمانتارێک: کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی سەنگی هەرێم دەردەخات

0

شلێر سەعید 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو كۆبونەوانە و دانیشتنانەی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا كۆبوونەوەیەكی گرنگە و سەنگی هەرێمی كوردستان دەردەخات و ئەوەش پشان دەدات.

له‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/9/2020 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆ‌ك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه‌. ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غداش، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی داكۆكییان له‌ به‌رده‌وامیی گفتوگۆكان بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتنێكی گشتگیری یه‌كجاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و هاوكاریی نێوان حكوومه‌تی فیدرال و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان كرده‌وه‌. 

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە پەرلەمانتار د. میادە نەجاڕ، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا و سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند: بێگومان هەرێمی كوردستان پێگەیەكی بەهێزی هەیە چ لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی یان لەڕوی كاری سیاسیەوە لە عێراق و بینینی شاندی وڵاتان گرنگی پێگەی هەرێم پشان دەدات. گوتیشی، لە دانیشتنەكانی سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی عێراق باس لەوە دەكرێت چۆن پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاسایی بكرێتەوە و چۆن كێشەكانی نێوانیان و ئەو دۆسیە هەڵپەسێررداوانەی نێوان هەرێم بەغدا چارەسەربكرێت.

پەرلەمانتارەكەی فراكسۆنی پارتی ئاماژەی بەوەشكرد، كە سەرۆكی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی، كەسایەتیەكی دیبلۆماسی و سەرنج ڕاكێشی هەیە. دەشڵێت، بەو كەسایەتیە دیبلۆماسیەی هەیەتی توانیویەتی باڵانس ڕابگرێت لەماوەی ئەوەندە ساڵەی لە حوكمڕانی دابووە و ئەوەش بە شاهێدی هەموو لایەنەكان نەك تەنها بڵێن لەناوخۆ بەڵكۆ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش نێچیرڤان بەرزانی پێگەی خۆی هەیە.

میادە نەجار ئەو كۆبونەوانە بەگرنگ دەزانێت و دەڵێت، ئەو و سەرۆكی هەریم زۆر گرنگن و پێگەی هەرێمی كوردستان پیشان دەدات و ئالیەتێك دادەنرێت بۆ یەكلایی كردنەوەی كێشەكان، چونكە چەندین ساڵە ئێمە داوادەكەین بە پێی دەستور كێشەكان چارەسەر بكەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە عێراق دەستور نەبۆتە بنەمایەك كاری لەسەر بكرێت و ئەو مادە دەستوریانە كاری لەسەر دەكەن، كە عێراق لە بەرژەوەندی خۆیەتی بەتایبەت، بەڵام ئەو مادە دەستوریانەی، كە ماف و قەوارەی هەرێمی كوردستانی تێدا پارێزراوە پشتگوێ‌ خراوە و ئێمە تەنها داوای   مافەكانمان كردوەوبە پێی دەستور.

 هەروەها گوتیشی، وڵاتان لەم بارەوە كاریگەری خۆیان هەیە، كە زەمینەكە زیاتر لەبار بكەن بۆ ئەوەی جەخت لەسەر ئەوە بكەنەوە، كە عێراق دەستور جێبەجێ بكات و مافی هەرێمی كوردستان بدات.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە، كە ئەو كۆبوونەوانە و دانیشتنانەی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا كۆبوونەوەیەكی گرنگە و سەنگی هەرێمی كوردستان بەدەردەخات و ئەوەش پشان دەدات، كە لەسەر ئاستی  نێودەوڵەتی سەیری عێراق ناكەن، بەتەنها حوكمڕانی عێراق بكات، بەڵكو هەرێمی كوردستانیش بە بەشێكی گرنگ لە كاری سیاسی عێراق ئەژمار دەكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com