پەرلەمانتارێك: سبەی پەرلەمان کۆدەبێتەوە

0

شلێر سەعید 

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، سبەی دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و دواخرانی دانیشتنەکە سیاسی نەبووە.

له‌ دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی پاییزه‌دا ئەمڕۆ چوارشەممە 2-9-2020، بڕیاربوو خوێندنەوە بۆ خاڵێكی گرنگ بكرێت ئەویش خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له ‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی ماددە‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، خاڵی پێنجه‌م و كۆتاییش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌یاسای (فرۆشتن و به‌كرێدانی مڵکه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق). به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ماده‌ی (83) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، زانا مەلا خالید، لە فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، سەبارەت بە دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ سبەی پێنجشەممە رایگەیاند: دانیشتنی پەرلەمان گرفتی سیاسی نەبوو كە دواخرا بەڵام  هەندێك گرفتی تەكنیكی هەبوو لەناو هۆڵی پەرلەمان بۆیە دانیشتنەكە هەڵگیرا بۆ سبەی پێنجشەممە.

گوتیشی، بڕیاربوو ئەمڕۆ خوێندنەوە بۆ پێشنیازی یاسای ماف و ئەركی نەخۆشبوو، كە ئێستا ئەوە بابەتێكی گرنگە، پێشتر لایەن لیژنەی تەندروستی ئامادەكراوە، كە بریتییە لە پرسی مافی نەخۆش و سكاڵای نەخۆش بەرامبەر بە خزمەتگوزاری و شێوازی خزمەتگوزارییەكان، هەتا ئێستا ئەوانە بە یاسا ڕێكنەخرابوون لەمەودوا بە یاسا ڕێكدەخرێت.

ئەو پەرلەمانتارە سەبارەت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی چاكسازی دەڵێت، وەك لیژنەكانی تایبەت بەو پڕۆژانە لە پەرلەمانی كوردستان و وەك فراكسیۆنی پارتی داوامان لە حكومەت كردووە، لەكاتی خۆیدا و بە زووی ڕاپۆرتی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆسەی چاكسازی بۆ پەرلەمان ڕەوانە بكات بۆ ئەوەی ئێمە لە ڕوانگەی كاری پەیڕەویمان، كە ئەركمان چاودێری كردنە بۆ جێبەجێكردنی یاساكە بزانین هەنگاوەكانی ئەو یاسایەی دەرمان كرد لەچ ئاستێكدایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com