حزبەكان تاكە دەسكەوتى خۆپێشاندەرانیان لەناو بردووە

0

لە راپۆرتێكى كەناڵى جەزیرە باس لەوە كراوە تاكە دەسكەوتى خۆپێشاندانەكانى عێراق هەمواركردنەوەى یاساى هەڵبژاردن بووە، كەچى لایەنە سیاسییەكان ناتوانن لەسەرى رێك بكەون.


لە راپۆرتەكەدا هاتووە یاساى هەڵبژاردنەكان لە 50 مادە پێكهاتووە، كەچى لایەنە سیاسییەكان لەسەر یەك مادە “مادەى 15” ناتەبان. پەرلەمانتارێكى سائیروون بە ناوى ریاز مەسعوودى گوتوویەتى، ئەگەر لایەنەكان رێك بكەون، ئەوا بە چارەگە كاتژمێرێك یاساكە تەواو دەبێت.


وەك پێشتریش باسكراوە كێشەى سەرەكى لەسەر بازنەى هەڵبژاردنە ئاخۆ فرە بازنەیى بێت یان تاكە بازنەیى، ئینتسار جبوورى كە پەرلەمانتارێكى قیواى سوننەیە و لە لێدوانەكەى دەڵێ فرەبازنەیى بەشبەشێنى سیاسى زیاتر دەكات و ستەم لە سوننە دەكات، چونكە زۆرێكیان ئاوارەن.


جگە لەمەیش ئەو پەرلەمانتارە دەڵێ، “دادگاى فیدڕاڵى تەواو نییە بۆ ئەوەى ئەنجامەكان قبوڵ بكات” ئەمەیش كێشەیەكى ترى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەبێت.


خۆپێشاندەران فشاریان خستە سەر لایەنەكان تا یاساى هەڵبژاردن هەموار بكەنەوە، بەڵام ئێستا بە تەواوى لە یاساكە بێئومێدن. حوسێن غەراوى كە یەكێكە لە خۆپێشاندەران بە جەزیرە دەڵێ، “پەرلەمان لەژێر فشارى جەماوەر بە فێڵ یاسایەكى نوێى بۆ هەڵبژاردن دانا، كەچى لەسەر میكانیزمى دابەشكردنى كورسییەكان رێك ناكەوێ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com