وەزیری ئەوقاف: مەلاكەی هەولێر نە مەلا بووە، نە ئیجازەی خەوتبەدانیشی هەبووە

0

37763282وەزیری ئەوقاف: مەلاكەی هەولێر نە مەلا بووە، نە ئیجازەی خەوتبەدانیشی هەبووە

نوچە: هەولێر

دەربارەی ئەوەی مەلایەی كە لەسەر دۆعا كردن بۆ جەنگاوەرانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی، لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە سزادرا، كەمال موسلیم وەزیری ئەوقاف رایگەیاند، ئەو كەسە مەلا نەبووە و ئیجازەی خوتبەدانیشی نیە.
چەند رۆژێكە بەشێك لە راگەیاندنەكان بە بڵاو كردنەوەی هەواڵی مەلا سزادراوەكەوە سەرقاڵن، كە بە هۆی دۆعاكردن بۆ جەنگاوەرانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی لەلایەن وەزراەتی ئەوقافەوە سزا دراوە، سۆران سێوكانی یەكێك لە نووسەرە شارەزاكانی ئیسلامی سیاسی، لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك، وردەكاری پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی خۆی و وەزیری ئەوقافی بڵاو كردۆتەوە، كە لەسەر ئەو بابەتە پێكەوە دواون.
سۆران نووسیویەتی “مامۆستا كەمال مسلم وەزیری ئەوقافی تازەیە ؛بەندە پەیوەندیەكم لەگەڵیدا هەیە؛ ئەمڕۆ بەتەلەفۆن پەیوەندیم پێوەكرد، و وتم: ئەو مەسەلەی مەلایە چیە خەڵك نان وپیازی پێوە دەخوا ؛بێگومان من وەك هاووڵاتیەكی خەمخۆرودەنگی خەڵك قسە دەكەم”، ئەو وتی: كاكە یەكەم ئەوە خۆی مزگەوت نیە دوەم مەلاكەش مەلانیەو ئیجازەی خوتبەدانی نیە.
سێیەم ؛ئەوپیاوە لەسەر دوعاكردن بۆفەلەستین سزانەدراوە بەڵكو لەبەرئەوەی ئامادەبوان زۆربەیەن كورو باوك و كەسوكاری پێشمەرگەبوون و یا خەمخۆری نەتەوەی خۆیانن ؛كابرایەك لەبورماوە بۆفەلەستین دوعا بۆ مسوڵمانی مەزڵوم ئەكات !ئەی بۆ كورد كافرن ؛پێشمەرگە دیفاع لەوناكەن ؟
وتی: برام مەسەلە لێرەدایەو داواكاری خەڵكی مزگەوتەكەیە؛ كەهەر لەوێ بەروویدا هەڵشاخاون لەسەر ئەو دوعایانەپێیان وتوە ئەدی بۆ دوعا بۆ پێشمەرگە ناكەیت؟”.
سێوكانی هەروەها نووسیویەتی “من وتم : خەڵك حەساسیەتیان بەكاك مەریوان هەیە نەدەبوو ئەو قسە بكات!
ئەویش وتی ئەوەیان مەسەلەیەكی ئیداریە !دوایی چارەسەردەكرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com