دوایین زانیاری لەبارەی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن

0

نوچەنێت

ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێةدنی باڵای پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، خوێندنی ئاوێتە گونجاوترین بژاردەیە لەحاڵەتی ئێستادا، ئەگەر دۆخی تەندرووستی هەرێم وا بمێنێتەوە.     

به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هەرێمی كوردستان و جێبه‌جێ كردنی رێكاره‌ خۆپارێزییه‌كان، ساڵی خوێندنی 2019 – 2020 ته‌واونه‌كرا، بۆ ساڵی داهاتووش پێشبینی ده‌كرێت هه‌مان گرفت رووبه‌رووی خوێندن ببێتەوە، لەئێستاشدا هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، هەردوو وازەرەتیش چەندین سیناریۆیان ئامادەکردووە بۆ دەسپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن.     

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، زێدان ڕەشید برادۆستی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە هەرێم، ڕایگەیاند”ئێمە پیشتر لەگەڵ خوێندنی ئۆنلاین نەبووین ئێستاش لەگەڵیدا نین، بژاردەی خوێندنی ئاوێتەش گونجاوترینە بژاردەیە لەحاڵەتی ئێستادا، ئەگەر دۆخی تەندروستی هەرێمی کوردستان وا بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر دۆخەکە باشتر بوو، هەروەها وەزارەتی تەندروستی ڕێگابدات خوێندن لە ناو کەمپەکان بخوێندرێت باشر دەبێت”.      

زێدان ڕەشید گوتیشی “ئێستا چاوەڕێ دەکەین بزانین لە دووهەفتەی داهاتوو دۆخی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان چی بەسەر دێت، لە هەموو کاتێکدا پێشبینی دەکرێت، لە کۆتایی مانگی 9 و سەرەتای مانگی 10 خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دەستپێ بکاتەوە، بە جۆرێک ئەو بەشانەی ژمارەی قوتابییەکانیان کەمە و پێویستیان بە وانەی پراکتیکی هەیە بچنەوە ناو کەمپەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بخوێندرێت، ئەو با بەتانەشی کە دەتوانرێت بەشێوەی ئەلیکترۆنی بخوێندنرێت دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین بیخوێنن، بۆیە ئەو زانکۆیانەی کەمپەکانیان گەورەیە و ژمارەی قوتابیان کەمە دەتوانن زووتر لە پرۆسەی خویندن نزیک ببنەوە”.

ئەندامەکەی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، دەشڵێت “دۆخەکە بۆ وەزارەتی پەروەردە جیاوازە، بۆیە بەگشتی بڕیاردان لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاسانترە وەک لە وەزارەتی پەروەردە، بۆیە دەبێت مامەڵەیەکی جیاوازتر لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بکرێت، چونکە جێبەجێ کردنی ڕێنماییە تەندرووستیەکان لەناو قوتابیانی سەرەتایی زۆر قورسە، بەهۆی کەمی تەمنیان و زۆری ژمارەی قوتابیان لەناو پۆلەکانی خوێندن”.   

زێدان ڕەشید جەختیشیکردەوە “بەهەموو ئەگەرەکانەوە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، دەکەوێتە کۆتایی مانگی 9 و سەرتای مانگی 10 یان ناوەڕاستی مانگی 10 دەتوانرێت بەشێوەیەکی مەیدانی پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە، لەهەموو ئەگەرەکانیش دەبێت وەزارەتی تەندروستی ڕێگا بدات و کاتەکەشی پێ گونجاو بێت”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com