ماكرۆن سەردانى عێراق دەكات

0

سەرچاوە عێراقییەكان بۆ ئاژانسى فرانس پرێس ئاشكرا كردووە، ئیمانوێل ماكرۆنى سەرۆك كۆمارى فڕەنسا سەردانى عێراق دەكات و بەڵام سەردانى هەرێمى .كوردستان ناكات.


ئاژانسى فرانس پرێس ئەمڕۆ بڵاوى كردووەتەوە، ئیمانوێل ماكرۆنى سەرۆكى فڕەنسا دواى سەردانەكەى بۆ بەیرووت رۆژى چوارشەمى داهاتوو دێتە عێراق ولە بەغدا دادەبەزێ.


سەرچاوە عێراقییەكان گوتوویانە سەردانەكەى ماكرۆن بۆ ئەوەیە دووپات لەسەر سەروەرى عێراق بكاتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە كراوە ئەگەر ماكرۆن ئەم سەردانە بكات ئەوا بەرزترین بەرپرسى باڵاى بیانى دەبێت كە لە سەردەمى حكوومەتى مستەفا كازمى سەردانى عێراق بكات.


لە هەواڵەكەى ئاژانسى فرانس پرێس ماكرۆن بە پێچەوانەوەى بەرپرسانى ترى بیانى ماكرۆن ناچێتە هەولێر، بەڵكو لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانى كورد كۆدەبێتەوە.

تا ئێستا بەرپرسانى حكوومەتى هەرێمى كوردستان سەرنجییان لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.


بەڵام هەفتەیەك لەمەوبەر فلۆڕانس پارلى وەزیرى سوپاى فڕەنسا سەردانى بەغدا و هەولێرى كرد و دووپاتى كردەوە وڵاتەكەى هەوڵ دەدات عێراق لە سیاسەتى جەمسەرگیرى بەدوور بگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com