لە كەركوك چەندین كورد لە پۆستەكانیان لادران

0

شلێر سەعید 

  بەرپرسی لقی 3-ی پارتی دیمكراتی كوردستان لەكەركوك، رایدەگەیەنێت، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە لادانی بەرپرسانی كورد لە سنوری كەركوك بەردەوامە. دەشڵێت ”توركمانەكان پشتگری جبووری دەكەن”.

لە درێژەی هەنگاوەکانی تەعریب ڕاکان جبوری کەوتوەتە هەوڵی گۆڕینی چەند ئەفسەرێکی کورد لە پۆلیسی کەرکوک و پڕ کردنەوەی شوێنەکانیان بە عەرەب و کەسە نزیکەکانی خۆی.

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست نوچە كەوتووە، ئێستا ڕاکان جبوری هەوڵ دەدات لەسەر حسابی کورد، دەست و پەیوەندەکانی خۆی لە ڕیزی دەزگا ئەمنییەکاندا زیاد بکات و ئێستا جگە لە عقید مازن غەریب، بەڕێوبەری پۆلیسی فریاکەوتن، نەقیب قەیس عبدالرەزاق، گوتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوکیش هەوڵی گۆڕینی بە عەرەبێک لە لایەن ڕاکان جبوریەوە دەدرێت.

 لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، د. محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی 3 پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك، لەبارەی دووبارە تەعریبكردن، بە نوچەی ڕاگەیاند: لە دوای 16-ی ئۆكتۆبەرەوە لادانی بەرپرسانی كورد لە سنوری كەركوك بەردەوامە و ڕانەوەستاوە و ئێستاش ئەوان هەرخەریكن كوردەكان دوورخەنەوە، هەفتەی ڕابردوو ڕاكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت نوسراوێكی ئاراستەی هەندێك لە بەڕێوبەرایەتیەكان كردووە، كە كورد لە پۆستەكانیان لابدات.

گوتیشی، ئەوەندەی ئێمە ئاگادارین د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێك داوایانكردووە، بانگهێشتی ڕاكان جبوری بكرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، تا واز لەم ئاكارانە بهێنێت بەڵام ئەو هەر بەردەوامە.

بەرپرسی لقی 3-ی پارتی لە كەركوك ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاكان بە بیرێكی شۆڤێنی دەجوڵێتەوە و لەم بابەتە بەهۆی ئەوە پۆستی داوە بە توركمانەكان ئەوانیش پشتگری دەكەن. نەشی شاردەوە كە ئەوان دژی ئەو هەڵوێستانەن دەرهەق بە كورد دەكرێت. ئێمە بەگشتی دژی ئەو رەفتارانەین كە بە نایاسایی بەرامبەر بە كورد دەكرێت، لە دوای 16-ی ئۆكتۆبەرەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com