حەلبووسى لەسەر پاڵپشتى كازمى رووبەڕووى رەخنە دەبێتەوە

0

بە هۆى ئەوەى داواى چەكداماڵینى میلیشیاكانى شیعەى كردووە و پاڵپشتى هەنگاوەكانى مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى كردووە، محەمەد حەلبووسى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق رووبەڕووى رەخنەیەكى توند دەبێتەوە.

رۆژنامەى شەرق ئەوسەت ئەمڕۆ لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات، ئاگربەستى نێوان مستەفا كازمى سەرۆك وەزیران و میلیشیاكانى عێراق كۆتایى پێهاتووە، بۆیە دوێنێ چەند مووشەكێك ئاراستەى ناوچەى سەوزى بەغدا كراوە.

 رۆژنامەكە لە راپۆرتەكە دەڵێ، مووشەكەكانى ئەو جارە بەهێزتر بوون، بە دوو بەڵگە یەكەمیان دەنگیان گەورەترە و دووەمیان زۆر نزیكتر لە باڵوێزخانەى ئەمریكا كەوتووەتە خوارەوە.

 لە راپۆرتەكەدا رۆژنامەى شەرق ئەوسەت پێیوایە ئەو مووشەكانە وەك كۆتایى ئاگربەست وایە، چونكە بە ماوەیەكى كەم دواى كۆبوونەوەكەى مستەفا كازمى بووە لەگەڵ لایەنە شیعەكان لەماڵى هادى عامرى بەڕێوە چووە.

لە كۆبوونەوەكەش لایەنە شیعەكان بەرپرسیارێتى هێرشكردنە سەر بارەگاكانیان لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە خستووەتە ئەستۆى كازمى.

 لە بەشێكى ترى راپۆرتەكەدا باس لەوە دەكرێ محەمەد حەلبووسى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق رەخنەى لە چەكى میلیشیاكان گرتووە، بۆیە رووبەڕووى رەخنەیەكى توند بووەتەوە و دواجار روونكردنەوەى داوە وباسى لەوە كردووە هەڵگرتنى چەك نایاسایییە و ئەگەر چارەسەر نەكرێت ئەوا وەك ئەنبارى لێدێ كە بە هۆى ئەو دیاردەیەوە كەوتە دەست تیرۆریستانەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com