میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووەتەوە فەیسەڵ فەرحان وەزیرى دەرەوەى سعوودیە، بە سەردانێكى فەرمى گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ هەر یەكە لە فوئاد حوسێنى وەزیرى دەرەوە و مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراق و سەرۆك كۆمار كۆدەبێتەوە.
ماڵپەڕى حوڕەى ئەمریكى بڵاوى كردووەتەوە، دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ فەیسەڵ فەرحان وەزیرى دەرەوەى سعوودیە گەیشتووەتە بەغدا.
سەردانى ئەم وەزیرە دواى سەردانەكەى فلۆڕانس پارلى وەزیرى سوپاى فڕەنسا دێت، كە دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ بەغداى جێهێشت و هاتە هەرێمى كوردستان.
ماڵپەڕى حوڕە نووسیویەتى، ئەو سەردانەى وەزیرى دەرەوەى سعوودیە دواى دواخستنى سەردانەكەى مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراق دێت كە بڕیار بوو لە 20ى مانگى رابردوو بۆ سعوودیە ئەنجامى بدات.
ماڵپەڕە عێراقییەكان باسیان لەوە كردووە، سعوودیە و عێراق چەند رێككەوتنێكیان لە بوارى كارەبا و گازى سروشتى ئەنجام داوە.
هەر ئەوان ئەمڕۆ باسیان لەوەیش كردووە كۆمپانیاى جەنەڕاڵ ئەلتكریكى ئەمریكى كارەباى عێراق و ئوردن بە یەكەوە دەبەستێتەوە.
وەزیرى دەرەوەى سعوودیە لەگەڵ بەرپرسانى عێراق كۆدەبێتەوە
0
Share.