وەزیری بەرگری فەرەنسا گەیشتە هەولێر

0

نوچەنێت

وەزیری بەرگریی فەرەنسا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆدەبێتەوە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢٧-٨-٢٠٢٠، فلۆرانس پارلی، وەزیری بەرگری فەرەنسا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

ئێوارەی رۆژی رابردوو، وەزیری بەرگری فەرەنسا گەیشتە بەغدا، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەغدا، سەردانی هەولێری کرد، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببێتەوە.

بەپێی نوسینگەی راگەیاندنی فلۆرانس پارلی، لە کۆبوونەوەکانیدا بابەتی “دەستوەردانەکانی تورکیا” لە خاکی عێراق تاوتوێ دەکات، بەتایبەتی هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com