كازمى بەڵێنى چى بە لایەنە شیعەكان داوە ؟

0

سەرۆكى فراكسیۆنى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانى عێراق لە كۆبوونەوەكەى دوێنێ بەڵێنى بە لایەنە شیعەكان داوە، كە لەگەڵ رۆیشتنى هێزەكانى ئەمریكا بێت لە عێراق.


حەسەن كەعبى سەرۆكى فراكسیۆنى بەدر لە پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێكى بۆ ماڵپەڕى شەفەق نیوزى ئاشكرا كردووە، دوێنێ لە كۆبوونەوەیەك كە لە ماڵى هادى عامرى سەرۆكى رێكخراوى بەدر بەڕێوەچووە، مستەفا كازمى بەڵێنى داوە لەگەڵ رۆیشتنى هێزەكانى ئەمریكا بێت لە عێراق.


كەعبى دەڵێ، “كازمى بۆ لایەنەكان دووپاتى كردەوە، دەیەوێ رۆیشتنى هێزەكانى بیانییەكان و ئەمریكا لە عێراق گەڵاڵە بكات، وا لە بابەتەكە بكات كشانەوە بێت نەوەك دانانى وادە و دووبارە رێكخستنەوە”.


دواتر كەعبى بە تێڕوانینى خۆى روونى دەكاتەوە وشەى “رۆیشتن” بەهێزترە لە وشەى “دانانى وادە” و “دووبارە رێكخستنەوە”.


دووپایشى كردووەتەوە، لایەنەكان ئەم قسەیەى كازمییان وەك بەڵێن وەرگرتووە.

دوێنێ كازمى لەگەڵ چەند لایەنێكى شیعە لە ماڵى هادى عامرى سەرۆكى رێكخراوى بەدر كۆبووەوە. شەفەق نیوز دەڵێ ناوەڕۆكى كۆبوونەوەكە لەسەر .ئەنجامى سەردانەكەى كازمى بووە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا و ئەو رێككەوتنانەى لەوێ ئەنجام دراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com