سەرچاوە عێراقییەكان ئاشكرایان كردووە، لە نزیكترین كات ناوى ئەو بكوژانە ئاشكرا دەكرێن كە لە ماوەى رابردوودا دەستیان لە تیرۆركردنى چاڵاكوان و خۆپێشاندەرانى بەسڕە هەبووە، دووپاتیشى دەكەنەوە بەگوێرەى ئەنجامە بەراییەكان دەركەوتووە گرووپێكى میلیشیاى شیعە ئەو كارانەیان كردووە.
سەرچاوە عێراقییەكان ئەمڕۆ پێنجشەم بە رۆژنامەى “عەرەبى جەدید”یان راگەیاندووە، بەم نزیكانە ئەنجامى لێكۆڵینەوە لە كوشتنى چاڵاكوانان و خۆپێشاندەران ئاشكرا دەكرێت.
ئەو سەرچاوانە كە ناویان ئاشكرا نەكراوە بە رۆژنامەكەیان راگەیاندووە، بەگوێرەى ئەنجامە بەراییەكان دەركەوتووە میلیشیایەكى دەسەڵاتدار دەستى لە كوشتنى ئەوان هەبووە، بەڵام ناوى میلیشیاكەیان ئاشكرا نەكردووە
لیژنەى لێكۆڵینەوە لە رووداوى تیرۆركردنى چالاكوانانیش لەسەر داواى مستەفا كازمى سەرۆك وەزیران و فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراق پێكهاتووە، دەگوترێ كازمى لە نزیكەوە چاودێرى پرۆسەى لێكۆڵینەوەكە دەكات.
جەعفەر مەیاحى كە چاڵاكوانێكە لە شارى بەسرە گوتوویەتى، خەڵك چاوەڕوانى ئەنجامەكان دەكات و هیوایان وایە حكوومەتى عێراق ئاشكراكردن و سزادانى بكوژان دوا نەخات.