مەحما خەلیل: پێویستان بە ئاوەدانکردنەوەیە نەک زیندان

0

ئەسعەد مواردی

قایمقامی قەزای شەنگال رایدەگەیەنێت، دەیان هاوڵاتی ئێزیدی لە زیندانە نهێنییەكانی پەكەكەدان و پێویستە ئازادبكرێن.

دوای ئەوەی لە مانگی ٦-ی ٢٠١٤، رێکخراوی تیرۆرستی داعش دەستی بەسەر موسڵ و دەورووبەریدا گرت، لە رۆژی ٣-٨-٢٠١٤ پەلاماری ئێزدییەکانی دا لە قەزای شنگال و دەورووبەری و دەستی بەسەر شنگالدا گرت و لەو کاتەوە تاکو ئێستا چەکدارانی سەر بە پەکەکە خۆیان لەو ناوچانە جێگیر کرد، هەرچەند سەرەتا وەک فریادڕەس بە هانایانەوە چوون، بەڵام داوی پرۆسەی رزگاری کردنی شنگال لە کۆتاییەکانی ٢٠١٥، لە لایەن پێشمەرگەوە رۆڵی چەکدارانی سەربە پەکەکە پێچەوانە بوویەوە و بوونە بارگرانی بۆ خەڵکی ناوچە. چونکە هێرشی ئاسمانی تورکیا، رێگری کردن لە کارکردنی ئێدارەی پێشووی قەزاکە و ناکۆکیان لەگەل دەزگا خێرخوازییەکان جۆرێک لە پشێوی ئاوارەکان ناوێرن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شەنگال، لەبارەی بوونی زیندانی نهێنی پەکەکە لەو سنوورە راگەیاند: بەشێك لە كەسوكاری ئیزیدییەكان، راپۆرتیان ئاراستەی بەرپرسانی ئیداریی قەزاكە كردووە، كە ٧٠ هاوڵاتی شەنگالی لە زیندانییە نهێنییەكانی پەكەكەدا دەستبەسەركراون.

لەبارەی داواکاری ژمارەیەک هاوڵاتی ئێزدی مەحما خەلیل گوتی ”ئێمە داواكاریی ئەو هاوڵاتیانە دەگەیەنینە بەرپرسانی حكومەت. هەروەها هاوڵاتیانی شەنگال داوا دەكەن، كە پەكەكە شەنگال چۆڵ بكات، شەنگال پێویستی بە رفاندنی ئێزیدییەكان و زیندانی نهێنی نییە، بەڵكو پێویستی بە ئاوەدانكردنەوە و پێكەوەژیان هەیە و پێویستی بەوەیە، كە هێزە چەكدارەكان لە شەنگال بچنە دەرەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com