وەزیرى بەرگرى فڕەنسا : عێراق لە سیاسەتى جەمسەرگیرى دوور دەخەینەوە

0

فلۆڕانس وەزیرى سوپاى فڕەنسا لە بەغدا و لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى، وێراى دووپاتكردنەوە لەسەر پاڵپشتى عێراق رایگەیاند، هەوڵ دەدەن عێرا قلە سیاسەتى جەمسەرگیرى دوور بخەنەوە.


فلۆڕانس پارلى وەزیرى سوپاى “بەرگرى” فڕەنسا لە بەغدا رایگەیاند، وڵاتەكەى لە رووى پەتاى كۆرۆنا و بەرەنگاربوونەوەى رێكخراوى تیرۆریستى داعش لە هاوكارى عێراق بەردەوام دەبێت و دووپاتیشى كردەوە هاوكارى بۆ عێراق دەنێرێت.


لەماوەى دوو مانگدا ئەوە دووەم سەردانى وەزیرانى فڕەنسا دەبێت و پێشتریش جان ئیف لۆدریانى وەزیرى دەرەوەى فڕەنسا سەردانى عێراقى كردووە.


فلۆڕانس پارلى لە لێدوانەكانى باسى لە سەروەرى عێراق كرد و گوتى ئێمە هەوڵ دەدەین عێرا قلە سیاسەتى جەمسەرگیرى دوور بخەینەوە.


جمعە عینادى وەزیرى بەرگرى عێراقیش لەسەر سەردانەكەى پارلى راگەیاند لەگەڵ فڕەنسا كار دەكەن بۆ ئەوەى پەیوەندى سەربازیی و بەرگریى نێوان عێراق و فڕەنسا بەرەو پێش ببەن.

لە ماوەى رابردوودا فڕەنسا چەندان جار بە فەرمى ناڕەزایى دەربڕیوە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەى لەلایەن توركیاوە دەكرێنە سەر هەرێمى كوردستان و داواى لە توركیا كردووە روونكردنەوە لەسەر ئەو هێرشانە بدات كە فڕەنسا بە مەترسى گەورەیان دەزانێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com